بەپەلە

ئەمریكا هێزەكانی خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و هێرشی سەر هێزەكانی حەشدی شەعبی گرتەئەستۆ

- 12/29/2019 8:18:00 PM 38967 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمریكا سەرجەم هێزەكانی لە عێراق خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و راشیگەیاند،"هێرشی سەر هێزەكانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنبار" لەلایەن سوپای وڵاتەكەیەوە ئەنجامدراوە.

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن)، بۆردومانه‌كه‌ی سه‌ر باره‌گای حزبوڵای له‌ئه‌ستۆگردو ڕایگه‌یاند،" بۆردومانكردنی بنكه‌كانی حزبوڵڵا وه‌ڵامی بۆردومانكردنی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیمانه‌ له‌عێراق".

ئه‌مریكا بنكه‌كانیان له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق ئاگاداركردۆته‌وه‌ كه‌ سه‌رجه‌م هێزه‌كانیان بخه‌نه‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه‌

 

له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌، ئه‌مریكا بنكه‌كانیان له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق ئاگاداركردۆته‌وه‌ كه‌ سه‌رجه‌م هێزه‌كانیان بخه‌نه‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه‌، له‌ئه‌گه‌ری هه‌ر ڕوداوێكی نه‌خوازراو له‌پاش بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی پارێزگای ئه‌نبار.

ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر سنوری نێوان عێراق-سوریا ژماره‌یه‌ك هێرشی ئاسمانیان كرده‌ سه‌ر باره‌گای سه‌ربازی 45ی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵای سه‌ر به‌حه‌شدی شه‌عبی، هۆیه‌شه‌وه‌ ده‌یان بریندار هه‌یه‌ و برینی هه‌ندێكیان زۆر سه‌خته‌.


نیشانەکردن :

#ئه‌مریكا #عیراق

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP