ئەو چەكەی ئایندەی بون لەدەستی رزگاری نابێت
لە بنەڕەتەوە تا ئەمڕۆ هەمو شتێك دەربارەی بۆمبی ئەتۆم

- 12/29/2019 7:38:00 PM 10501 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بۆمبی ئەتۆمی چیە و چەند جۆرە؟، بیردۆزەكەی لەلایەن كێوە بنیادنرا و بۆ یەكەمجار كێ ئەو چەكەی داهێنا؟ شێوەكانی یۆرانیۆم چۆنن؟  چۆنیەتی تەقاندنی ئەو بۆمبە، كارلێكە كیماییەكانی، یۆرانیۆم لە كوردستان و شكستەكانی پرۆژەی ئەتۆمی لە عێراق، ئەمانە و چەندین بابەتی تر تایبەت بە یۆرانیۆم بە چەند بەشێك لە خەندان-ەوە بڵادەكرێتەوە، كە لەلایەن بڵند زرار شێخەروانی، ئەندازیاری كیمیاییەوە ئامادەكراوە.

بەشــــی یـــەكـــەم


بۆمی ئەتۆمی: ئەو چەکە کۆمەڵکۆژەیە کە تا ئێستاش لە مێژوی مرۆڤایەتیدا بە بەهێزترین چەک هەژماردەكرێت، بۆمبەكە سێ جۆری هەیە كە برتیتن لە (بۆمبی یۆرانێۆمی،  بۆمبی پلۆتۆنیۆمی و بۆمبی هایدرۆجینی).

بۆمبی یۆرانیۆمی:

یۆرانیۆم: توخمێکی تێشکدەری  قورسە كە لە سروشتدا بەشێوەی پوختە نیە، بەڵکو لەناو بەردەکاندا بونی هەیە و دەبێت پوختە بکرێت،چڕییەكەی دەكاتە 18.9 gm/cm3 ، لە 0.3 مەتر سێجادا کێشەکەی 1.5 تەن دەبێت، پلەی شلبونەوەی هەزار و 132 (1132) سیلیزییە و پلەی کوڵانی سێ هەزار و 818 (3818) سیلیزییە.

یۆرانیۆم توانای دەرپەڕاندنی وزەیەکی زۆری هەیە کە بە سوتانی یەک کیلۆگرام لەو توخمە وزەیەک بەرهەم دەهێنێت هاوتایە لەگەڵ ئەو وزەیەی کە لە سوتانی سێ ملیۆن کیلۆگرام خەڵوز دەستدەکەوێت.


مێژوی یۆرانێۆم:


مارتن گڵابروس، زانای کیمیای ئەڵمانی لەساڵی 1789 یۆرانێۆمی دۆزییەوە و ناوی هەسارەی ئۆرانوسی لێنا، چونکە بڕوای وابو کە لە هەسارەی ئۆڕانوسەوە هاتوە، دواتر و لە ساڵی 1869دا زانای فڕەنسی هەڵگری خەڵاتی نۆبڵ، هنری بیکوریل بۆی دەركەوت کە یۆرانێۆم تیشکدەرە، دواتر زانای ئەمریکی و بەبنەچە ئیتاڵی، ئینریکۆ فێرمی بە تاقیکاری سەلماندی کە بەڕێگەیەکی زانستی و تێچویەکی کەم دەتوانرێت وزەیەکی بێشوماری لێبەرهەمبێت، بەدیاریکراویش تەنها  یۆرانیۆم-235 .


بیردۆز:

سەرەتا زانای ئەڵمانی  ئەلبێرت ئەنشتاین چەکی ئەتۆمی دانا، ئەویش بە هاوکێشە بەناوبانگەکەی کە دەڵێت وزە یەکسانە بە بارستایی جارانی خێرایی بەتوانی دو(E = mc2)، ئەم هاوکێشیەی کاتێک دانا کە توانی هەردو بیردۆزی پاراستنی وزە و ماددە هەڵبوەشێنێتەوە کە دەیگوت وزە ناگۆڕدرێ بۆ ماددە  وە مادە ناگۆڕدرێ بۆ وزە، بەڵام ئەنشتاین بەتەواوی بیردۆزەکەی رەتکردەوە.

دواتر لەسەر بیردۆزەکەی خۆی، ئەمریکا هەستا بە دروستکردنی یەکەم بۆمبی ئەتۆمیی لەڕێگەی پڕۆژەیەک کەناویاننا  manhatan project (پرۆژەی مانهاتن) ئەوەش پاش ئەوەی کە ئەڵمانیا ئەنشتاین-یان وەدەرنا، هەربۆیە ئەنشتاین لەڕێگەی نامەیەکەوە سەبارەت بەو چەکە کۆمەڵکوژەڕۆزفێڵت-ی سەرۆکی ئەمریکای ئاگادارکردەوە .


پڕۆژەی مانهاتن:

پڕۆژەی مانهاتن مێژویەکی ڕەشی هەیە لەمێژوی ئەمریکادا كە بەشێوەیەکی زۆر نامرۆڤانە جێبەجێکرا، بەشێوەیەک کە سەرەتا لەشێوەی دەرمان دروستکرا و لە نەخۆشخانەکانی چیکاگۆ لەسەر 11 نەخۆش تاقیدەکرایەوە و بە دەرزی دەدرا لە نەخۆشەکان بەبێ ئاگاداری خۆیان کە تا سەر ئێسقان توانەوە، پزیشکەکان ئەنجامەکانیان پێ چاوەڕواننەکراوبو، دواتر لەسەر دیلە نازییەکان تاقیکرایەوە و دواتریش لەناوچەی 51 پەرەی پێدرا،  لە 67 هەزار (67000) بۆمب ئەمریکا توانی تەنها هەشت هەزار و 500 (8500) بۆمبی سەرکەوتو دروستبکات.


شێوەکانی یۆرانیۆم:

یۆرانیۆم سێ شێوەی هەیە لەسروشت کە لەژمارەی پڕۆتۆن یەکسانن تەنیا لە ژمارەی نیوترۆن جیاوازیان هەیە یۆرانێۆمی ۲۳٤ کە بەسوکترین دادەنریت و ۹۲ پڕۆتۆن و ۱٤۲ نیوترۆنی تێدایە، شێوەی دووەم یۆرانێۆم ۲۳٥ کە ۹۲ پڕۆتۆن و ۱٤۳ نیوترۆنی تێدایە ،شێوەی سێیەم یۆرانیۆمی ۲۳۸ کە ۹۲ پڕۆتۆن و ۱٤٦ نیۆترۆنی تێدایە.


یۆرانیۆم لەسروشتدا:

ڕێژەی هەبونی یۆرانیۆم لە سروشتدا جیاوازە کە یۆرانێۆمی-238 ڕێژەی 99.2% ی هەیە، هاوكات بە یۆرانێۆمی دامرکاو و ئارام یاخود کپکراو دەناسرێت، ئەو جۆە لە یۆرانیۆم بۆ وپۆشكردنی کەشتی و فڕۆکەکان بەکاردەهێنرێت، یۆرانێۆمی-235 بەڕێژەی %0.71 لە سروشتدا بونی هەیە و بە یۆرانیومی تیشکدەر ناسراوە کە تەنها ئەو جۆرەیان بۆ دروستکردنی بۆمب بەکاردێت، یۆرانیۆمی-234 بەڕێژەی 0.006% هەیە و بۆ کاری پیشەسازی و بواری کشتوکاڵی بەکاردێت.


وڵاتانی ئەتۆم:

تا ئێستا ئەو وڵاتانەی کە بەشێوەیەکی فەرمی حکومەتەکانیان دانیانناوە بە دروستکردنی ئەو بەرهەمە، نۆ وڵاتن كە بریتین لە (ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریکا، روسیا، فرەنسا ، شانشینی یەكگرتوی بریتانیا، چین، هندستان، ئەفغانستان، ئیسرائیل و کۆریای باکور) پێنج لەو وڵاتانە ئەندامی  ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتین.
 ئێرانیش لە حاڵەتی پیتاندن دایە .


پەیماننامە ئەتۆمییەکان:

دو پەیماننامە لەوبارەیەوە  واژۆکراوە کە 180 وڵات بەشداریان تێداکردوە، ئەوانیش پەیماننامەی  NPT و CTBTن،  بەڵام لەوکاتەوە 200 تاقیکردنەوەی ئەتۆمی لە ناو زەریا و ژێر زەویدا ئەنجامدراوە.


بۆمبی یۆرانیۆمی لە پڕۆژەی مانهاتن:

لەو پرۆژەیەدا سەرەتا جۆرێک بۆمبی یۆرانیۆمیان دروستکرد كە ناویاننا  thin man واتا پیاوی لاواز،  بەڵام ئەمجۆرە شکستی هێنا چونکە بۆمبەکان پوچەڵ دەبونەوە، پاشان جۆرێکی دیكەیان بەرهەمهێنا بە ناوی litte boy واتا کوڕی بچوک کە ئەو ناوەش وەک کۆدێک بەکارهاتوە، ئەم جۆرەش لە شاری هێرۆشیمای یابان لە رێكەوتی 6ی ئاب-ی 1945 تاقیکرایەوە و هێزەکەی پانزە هەزار (15000) تەن لە TNT  بو واتا 15 kilo ton TNT.


کارلــێــکی زنجیرەیــی


چۆنیەتی کارلێکی زنجیرەیی بۆمبەکە:

بۆمبی یۆرانیۆم بە ناوکە دوکەرتبون وزەیەکی زۆر دەردەپەڕێنێ، بەشێوەیەک نیوترۆنێک ئاڕاستەی یۆرانێۆم-235 دەکرێت لەبەرئەوەی کە ئەویش 143 نیوترۆنی هەیە لەو کاتەدا دو یان سێ نیوترۆن دەردەچن و بەر دو یان سێ گەردیلەی  تر دەکەون و ئەوانی تریش بەر گەردیلەی دیكە دەکەون، بەو شێوەیە کارلێکی زنجیرەیی بەردەوام دەبێت و هەر گەردێک 18 مانگ کارێکی زنجیرەیی بەردەوام دەبێت و لە بەرکەوتنی هەر نیوترۆنێک 200 مێگاڤۆڵت وزە دەردەچێت واتا 200 ملیۆن ڤۆڵت، کە ئەمەش وزەیەکی بێشومارە.

 

چۆنیەتی تەقاندنی:

بۆمبەکە شێوەیەکی لاکێشەیی هەیە و لەسەری بۆمبەکە کڵاوەی یۆرانیۆم جێگیر کراوە، لەناو کڵاوەی یۆرانیۆمیەکەشدا کونێکی تێدایە واتا بۆشاییەک هەیە، لە بەشی دواوەی بۆمبەکەدا پارچەیەکی تری یۆرانیۆم هەیە کە بە دڵی بۆمب ناسراوە، کاتێک فڕۆکەکە بۆمبەکە دەخاتە خوارەوە ئەو پارچەیەی دواوە واتا دڵی بۆمبەکە بە هۆی ئیسپرینگێکەوە بەخێرایی ئاڕاستەی پێشەوە دەکرێت و دەچێتە ناو ئەو کونەی لە بەشی پێشەوەدایە و کڵاوە ئەتۆمیەکە دەتەقێتەوە.

كۆتایی بەشی یەكەم


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP