بەپەلە

پێنج کەس بە پاسپۆرتی تەزویرەوە لە فڕۆکەخانە دەستگیرکران

- 12/29/2019 9:17:00 AM 58927 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
 
دەستەی دەروازە سنورییەکان رایگەیاند، شەوی رابردو پێنج هاوڵاتی کە سەر بە خێزانێکی عێراقی بون لە فڕۆکەخانەی بەغدا بە تۆمەتی تەزویرکردنی پاسپۆرتی فڕەنسی دەستگیرکراون، کە بەنیازبون بەرەو دەوحەو گەشت بکەن.
 ئیدارەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا پێنج کەسیان بە تۆمەتی تەزویرکردنی پاسپۆرتی فڕەنسی دەستگیرکردوە

 

دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندوە، ئیدارەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا پێنج کەسیان بە تۆمەتی تەزویرکردنی پاسپۆرتی فڕەنسی دەستگیرکردوە، کە دەیانویست بەو پاسپۆرتەوە بەرەو دەوحەو گەشت بکەن.

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای ئەوەی پشکنینی پاسپۆرتەکانیان کراوە و دڵنیابونەتەوە کە تەزویرکراوە دەستیانبەسەردا گرتون، ئەو کەسانەش کە هەمویان ئەندامی یەک خێزانن رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی فڕۆکەخانە کراون.
رێگاکانی گەشتکردن بۆ وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا لە ئێستادا خۆی لە چەندین رێگای نایاسایی و قەدەغەکراودا دەبینێتەوە

 

رێگاکانی گەشتکردن بۆ وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا لە ئێستادا خۆی لە چەندین رێگای نایاسایی و قەدەغەکراودا دەبینێتەوە، کە رێگایەکن جگە لەوەی بۆ گیانی کەسەکە مەترسین هاوکات تێچویەکی زۆری مادیش دەکەوێتە ئەستۆی ئەو کەسانە، بەڵام وەک کۆچبەران خۆیان باسی دەکەن "دۆخی وڵاتەکەیان و بێکاری و نەبونی داهاتویەکی رون هەمو ئەو مەترسییانەیان لەلا دەکات بە دۆخێکی ئاسایی".

نیشانەکردن :

#بەغدا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP