هەولێر؛ كەسێك هاوسەرەكەی خۆی دەكوژێت

- 12/28/2019 3:06:00 PM 71639 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەیانی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر، كەسێك بە دەمانچە هاوسەرەكەی "خۆی كوشتوە" پۆلیسی هەولێریش رایگەیاند، دوای روداوەکە خۆی رادەستی پۆلیس کردوە.

عەمید عەبدولخالق تەلعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر بە خەندان-ی راگەیاند، "كەمێك پێش ئێستا، كەسێك بە دەمانچە هاوسەرەكەی خۆی كوشتوە".

كاتژمێر 8:30ی خولەكی بەیانی ئەمڕۆ، لە كانی قڕژاڵە لە شاری هەولێر، بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە پیاوێك هاوسەركەی خۆی كوشتوە

 

لای خۆشیەوە، هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە خەندان-ی راگەیاند،"كاتژمێر 7:30ی خولەكی بەیانی ئەمڕۆ، لە كانی قڕژاڵە لە شاری هەولێر، بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە پیاوێك هاوسەركەی خۆی كوشتوە".

پیاوەكە ناوی (ج،م،ا) ەو تەمەنی 60 ساڵەو هەستاوە بە كوشتنی خێزانەكەی بەناوی (ئاواز عەبدوڵا مەحمود) كە تەمەنی 55 ساڵە

 

وتیشی،"پیاوەكە ناوی (ج،م،ا) ەو لەدایكبوی 1967 ەو هەستاوە بە كوشتنی خێزانەكەی بەناوی (ئاواز عەبدوڵا مەحمود) كە لەدایكبوی 1971ە، و كێشەكەش كۆمەڵایەتییە".

ئاماژەی بەوەشكرد،" تاوانەكە بە جۆری چەكی دەمانچە ئەنجامدراوە و دوای ئەوەی خۆی رادەستی ئاسایشی كانی قڕژاڵە كردوە، ئاسایشیش بكوژەكە رادەستی پۆلیسی هەولێر دەكات و لێكۆڵینەوەش لە رودوەكە بەردەوامە" 

 


نیشانەکردن :

#هەولێر #كوشتن

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP