ڤیدیۆ..ئەردۆگان ئۆتۆمبێلە خۆماڵیەکەی تورکیا لێدەخورێت

- 12/27/2019 10:49:00 PM 119035 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمرۆ لە مەراسیمێکی تایبەتدا، پەردەلەسەر یەکەم ئۆتۆمبێلی بەرهەمهێنروای ناوخۆی تورکیا لادرا و رەجەب تەیب ئەردۆگان وەک یەکەم کەس ئۆتۆمبێلەکەی تاقیکردەوە و لێی خوڕی.

بەڕێوەبەری جیبەجێکاری کۆمپانیاکە کە بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای فێراری بەرهەمیان هێناوە، سەبارەت بە تایبەتمەندیەکانی ئۆتۆمبێلەکە رایگەیاندوە، توانای بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکە 200بۆ400 هۆرسپاوەری هەیە.

لە ماوەی نیو کاتژمێردا باتریەکەی سەدا 80 بارگاوی دەبێتەوە


هاوکات تاودانی ئۆتۆمبێلەکە 100کیلۆمەتر/کاتژمێرە لە 4.8 سانیەدا، لە ماوەی نیو کاتژمێردا باتریەکەی سەدا 80 بارگاوی دەبێتەوە.

رێکەوتی پەردە لادان لەسەر ئەو ئۆتۆمبێلە لە ئیستانبوڵ هاوکاتە لەگەڵ یەکەم سەردانی کەمال ئەتاتورک بۆ شارەکە


بڕیاربو ئۆتۆمبێلەکە لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیاوە بۆ یەکەم لێخوڕین تاقی بکرێتەوە، رێکەوتی پەردە لادان لەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەش لە ئیستانبوڵ هاوکاتە لەگەڵ یەکەم سەردانی کەمال ئەتاتورک بۆ شارەکە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP