پێنج کادری باڵای یه‌كێتی لەبارەی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان رونكردنه‌وه‌ ده‌ده‌ن

- 12/26/2019 6:36:00 PM 143805 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پێنج کادری باڵای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەیان رونکردنەوە دەدەن و رایدەگەیەنن، سه‌رجه‌م ئه‌و زانیاریانه‌ی باس له‌ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان ده‌كات "دورن له‌راستییه‌وه‌".

ئەمڕۆ هەواڵی دەستلەکارکێشانەوەی هەریەکە لە د. به‌ختیار عه‌بدولڕه‌حمان، دكتۆر عه‌بدولقادر، برایم جه‌لال، وه‌ستا سابیر، مامۆستا عوسمان كانی پانكه‌یی به‌هۆی ده‌رنه‌چونیان بۆ ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌ستیان لە کۆنگرەی چوارەمی حزبەکە بڵاوکرایەوە، بەڵام ئەوان رەتیدەکەنەوە دەستبەرداری حزبەکەیان ببن.
ئه‌و هه‌واڵه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ سه‌رله‌به‌ری بۆ چه‌واشه‌كاریه‌، هه‌ر پێنجمان خۆمان به‌خاوه‌نی یه‌كێتی ده‌زانین

 

به‌ختیار عه‌بدولڕه‌حمان، ئه‌ندامی پێشوی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی به‌خه‌ندان-ی راگه‌یاند، "ئه‌و هه‌واڵه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ سه‌رله‌به‌ری بۆ چه‌واشه‌كاریه‌، هه‌ر پێنجمان خۆمان به‌خاوه‌نی یه‌كێتی ده‌زانین، ته‌نانه‌ت ئیبراهیم جه‌لال خۆشی كاندید نه‌كردبو، ته‌نها چوار كه‌سمان خۆمان كاندید كردبو".

لەبارەی دەرنەچونی لەکۆنگرەی "نوێبونەوە"ی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەختیار عەبدولرەحمان دەشڵێت، "ده‌رنه‌چونمان زۆر ئاساییه‌، چونكه‌ پڕۆسه‌یه‌كی دیموكراسیه‌و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنیش سه‌ركه‌وتن و سه‌رنه‌كه‌وتنی تێدایه‌".
به‌ هه‌ڵبژاردنێك و چه‌ند هه‌ڵبژاردنێك واز له‌خه‌باتی یه‌كێتی ناهێنین و ئه‌مجاره‌ نا جارێكی تر هه‌وڵده‌ده‌ین

 

باسی لەوەشکرد، "به‌ هه‌ڵبژاردنێك و چه‌ند هه‌ڵبژاردنێك واز له‌خه‌باتی یه‌كێتی ناهێنین و ئه‌مجاره‌ نا جارێكی تر هه‌وڵده‌ده‌ین، مه‌رج نییه‌ كه‌ سه‌رنه‌كه‌وتین كۆتایی به‌هه‌مو شتێك بهێنین".

به‌ختیار عه‌بدولڕه‌حمان ئەوەشی خستەڕو، "له‌و چوارچێوه‌یه‌شه‌وه‌ هه‌ر پێنجمان ره‌تمانكردوەته‌وه‌ و په‌یوه‌ندیمان به‌و ماڵپه‌ڕه‌ش كرد كه‌ هه‌واڵه‌كه‌یان بڵاوكردوەته‌وه‌و داوای لێبوردنیان كردو هه‌واڵه‌كه‌شیان سڕیویانه‌ته‌وه‌".

نیشانەکردن :

#یەکێتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP