بۆ هاوسۆزی لەگەڵ نابینایان
وێنە..رێستۆرانتێك لە میسر لە تاریكیدا خواردنەكانی پێشكەشدەكات

- 12/25/2019 6:40:00 PM 4233 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆكی ناوەندی عەرەبی بۆ راگەیاندنی تایبەتی خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان، بە مەبەستی دەربڕینی هاوسۆزی لەگەڵ نابینایاندا، بیرۆكەی رێستۆرانتی تاریكیی لە ئەوروپاوە گواستەوە میسر.

لە رێستۆرانتی تاریكی میسڕ كە دەكەوێتە ناوچەی هەرەم، لەماوەی یەك كاتژمێر و نیودا سەردانیكەران لە تاریكیدا خواردنەكانیان دەخۆن، لەو رێگەیەشەوە سەردانیكەر پشت بە هەستەكانی دیكەی وەك بۆن و تام و بەركەوتن دەبەستێت، تا دۆخێكی هاوسۆزی لەگەڵ نابینایاندا پەیدابكات، گرنگتر لەوەش كارمەندانی رێستۆرانتەكە نابینان.

عەبدولباست محممەد عەزب، سەرۆكی ناوەندی عەرەبی بۆ راگەیاندنی تایبەتی خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان و خاونی رێستۆانتی تاریكی لەبارەی رێستۆرانتەكەیەوە رایگەیاند "تێبینیمكرد لەماوەی 15 ساڵی رابردودا لە ناوچەكانی ئەروپا و بەتایبەتی لە فڕەنسا ئەو جۆرە رێستۆرانتە هەیە و بە زنجیرە رێستۆرانتەكانی دانس لێ نۆیر ناسراون، لەو روانگەیەوە ویستم بیرۆكەكە لە میسر جێبەجێبكەم".

ئاماژەی بەوەشكرد "رێستۆرانتەكە بە شێوەیەكی ئەندازیاری سیستەمی روناكی سنورداری بۆ دانراوە  و ئامێری تایبەت فەراهمكراوە بۆ ئاسانكردنی كاری نابینایان و شوێنەكانیش بە فراوانی دیزاینكراون تا نابینایان بتوانن بە ئاسانی كارەكانیان ئەنجامبدەن".


لەو رێستۆرانتەدا، لەسەدا 90 ی كارمەندانی رێستۆرانتەكە پێكدەهێنن، ئەوەش پاش راهێنانیان لە لایەن تیمێكی شارەزایانەوە.


نیشانەکردن :

#میسر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP