سه‌رۆك كۆماری عێراق ناوی كاندیده‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ده‌ست گه‌یشت

- 12/16/2019 9:17:00 PM 17246 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق  ناوی سێ كاندیدی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی به‌ده‌ست گه‌یشت و بڕیاریشه‌، له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا كه‌سێك بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕابسپێرێت.
سه‌رۆك به‌رهه‌م له‌و لیسته‌ی كه‌ وه‌ك كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران به‌ده‌ستی گه‌یشتوه‌

 

ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی بڵاویكرده‌وه‌، سه‌رۆك به‌رهه‌م له‌و لیسته‌ی كه‌ وه‌ك كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران به‌ده‌ستی گه‌یشتوه‌، هه‌ریه‌ك له‌ محه‌مه‌د شیاع سودانی، ئه‌سعه‌د عێدانی و مسته‌فا كازمی تێدایه‌، به‌ڵام له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانیشه‌وه‌ ناوێكی ئاراسته‌ كراوه‌ به‌ناوی حاكم ڕائد جوحی.

دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌، له‌ چوارچێوه‌ی رێوشوێنه‌ ده‌ستورییه‌كانی عێراق، سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی په‌سه‌ندكردو نوسراوێكی فه‌رمی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق كرد تا له‌ماوه‌ی 15 ڕۆژدا گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی بۆ ده‌سنیشانبكه‌ن، بۆ دیارییكردنی كه‌سێك بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP