پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای چاكسازی دەكات

- 12/16/2019 8:16:00 AM 2261 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پەرلەمانی كوردستان ئەمڕۆ كۆدەبێتەوە و بڕیارە خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای چاكسازی بکات، کە هەفتەی رابردو ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رەوانەی پەرلەمانی کرد.
کۆبونەوەکە كاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت، ناوەڕۆكی كۆبونەوەكەش لە سێ تەوەر پێكدێن

 

بەپێی بەرنامەی كاری دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان، کۆبونەوەکە كاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت، ناوەڕۆكی كۆبونەوەكەش لە سێ تەوەر پێكدێن. 
پەرلەمان خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژه‌یاسای (چاكسازی له‌ خانه‌نشینى و موچه‌ و ده‌رماڵه‌ و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانى تر دەكات

 

لە تەوەری یەكەمدا، پەرلەمان خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژه‌یاسای (چاكسازی له‌ خانه‌نشینى و موچه‌ و ده‌رماڵه‌ و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانى تر) دەكات، كە ھەفتەی رابردو ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان لە کۆبونەوەی خۆیدا پەسەندی كرد و رەوانەی پەرلەمانی کرد.

هەر بەپێی بەرنامەی کاری کۆبونەوە، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە، ده‌نگدانە له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای (رێكلامی بازرگانی له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق)، ھەروەھا بڕیارە پەرلەمانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ى دوه‌مى پڕۆژه‌یاسای (ماده‌هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره‌ عه‌قڵییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق) بكات.

نیشانەکردن :

#پەرلەمانی کوردستان

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP