ئەردۆگان: لە هەر جێیەكی هەرێمی كوردستان پەكەكە ببینین هێرش دەكەینە سەری

- 12/16/2019 12:02:00 AM 6928 جار خوێندراوەتەوە

خەندان -

رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆك كۆمار تورکیا رایگەیاند، پەكەكە لە هەر جێگەیەكی هەرێمی كوردستان ببینن هێرش دەكەنە سەریان، دەشڵێت،"شەنگال خەریكە ببێتە قەندیلی دوەم و کەمپی مەخمور بوەتە لانەی تێرۆریستان".

ئەردۆگان لە میانی چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاندوە،"سوپای توركیا بەردەوام دەبن لە هێرشەكانیان بۆ سەر پەكەكە لە ناوچەی قەندیل لە هەرێمی كوردستان"
پەكەكە لە هەر جێگەیەكی هەرێمی كوردستان ببینن هێرش دەكەنە سەری، شەنگال خەریكە ببێتە قەندیلی دوەم و کەمپی مەخمور بوەتە لانەی تێرۆریستان

 

سەرۆك كۆماری توركیا راشیگەیاندوە،"پەكەكە لە هەر جێگەیەكی هەرێمی كوردستان ببینن هێرش دەكەنە سەری، شەنگال خەریكە ببێتە قەندیلی دوەم و کەمپی مەخمور بوەتە لانەی تێرۆریستان، توانیومانە پەكەكە لە جوڵە بخەین، لەگەڵ نەتەوە یەكگرتوەكانیش سەبارەت بە مەخمورو شەنگال لە گفتوگۆداین"
 
سەرۆكی توركیا هەرێمی كوردستان و عێراقی بە كەمتەرخەم لەقەڵەمداوە و ئاماژەی بەوەشكردوە كە لەكاتی خۆیدا هەنگاوی پێویستیان دژی پەكەكە ئەنجام نەداوە، ئەو كەسی دیبلۆمەتكارە توركەكەی كوشت دەركەوت تیرۆرستەو لەگەڵ مەخمور پەیوەندی هەیە.


نیشانەکردن :

#ئه‌ردۆغان #پەكەكە

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP