گۆڕانكاری لە مۆڵەتی تەكسی دەكرێت

- 12/15/2019 11:40:00 PM 23703 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەرپرسێکى هاتوچۆ رایدەگەیەنێت، دواى تەواوکردنى رێوشوێنەکانى لۆگۆى تەکسییەکان، رەنگى مۆڵه‌تى شۆفێرانى تەکسى گۆڕانكارى به‌سه‌ردا دێت‌.

مقه‌ده‌م شیلان عوسمان، لێپرسراوى به‌شى مۆڵه‌ت له‌هاتوچۆى سلێمانى به ‌ترافیك ئێف ئێم-ى رایگه‌یاندوە،"دواى ئه‌وه‌ى شۆفێرانى تاكسى رێوشوێنه‌كانى لۆگۆكان ته‌واو ده‌كه‌ن‌و كۆتایى پێدەهێنن، ده‌چن له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنى سلێمانى لۆگۆى تاكسى ‌و فۆرمێكیان ده‌ده‌نێ، دوای ئەوەش مۆڵه‌ته‌كه‌یان گۆڕانكارى به‌سه‌ردادێت‌".

ئاماژەى بەوەشکردوە،"مۆڵه‌ته‌ نوێیه‌كه‌ى تاكسى سلێمانى شێوازو ره‌نگه‌كه‌شى جیاوازه‌".

رونیشیکردوەتەوە، لۆگۆكان به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن دابه‌شیان ده‌كات، ئێستا كارى تێدا ده‌كه‌ن‌و هێشتا كۆتایى نه‌هاتوه‌، له‌ئێستاشدا سێ شوێن دانراون له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى ناوشار له‌ناو قه‌زاى مه‌ركه‌ز، له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى‌و له‌سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى شاره‌كانیش ئه‌مكاره‌ ڕایده‌كرێت.

وتیشی،"مه‌رجه‌ هه‌ر شۆفێرێكى تاكسى فۆرمى له‌چ به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كى هاتوچۆ وه‌رگرت بیگه‌رێنێته‌وه‌ بۆ ئه‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌و سه‌ردانی بكاته‌وه‌."


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP