سبەی گەڕەكێكی سلێمانی كارەبای نابێت

- 12/15/2019 11:35:00 PM 2012 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

به‌ڕێوه‌به‌ڕایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی رایدەگەیەنێت بەهۆی بەستنی پێوەری زیرەك سبەی لە گەڕەكی راپەڕین كارەبا نابێت.

لیژنه‌ی به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌كی به‌ڕێوه‌به‌ڕایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی، لە راگەیەندراوێكدا ئاگاداری دانیشتوانی گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕین ده‌كاتەوە، ئه‌و ماڵانه‌ی ده‌كه‌ونه‌ سه‌ر فیده‌ره‌كانی (103 و 109 و 290) سبه‌ینێ دوشه‌ممه‌‌ (16/12/2019) پێوه‌ری زیره‌كیان بۆ ده‌به‌سترێت.

ئاماژەی بەوەشكردوە،"بەو هۆیەوە لە كاتژمێر( 8 ی به‌یانی بۆ 4 ئێواره‌) كاره‌بای نیشتمانی و موه‌لیده‌یان نابێت، واته‌ موه‌لیده‌ی ئه‌هلی سه‌ر ئه‌و فیده‌ره‌ نابێت كار بكه‌ن‌، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو سه‌لامه‌تی گیانی تیمه‌كانی كاره‌با و هاوڵاتیان خۆیان.

داواش دەكات هەموان هاوكاری تیمه‌كانی به‌ستنی پێوه‌ره‌كه‌ بن بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كان به‌ باشی به‌ڕێوه‌بچێت.
 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP