شارەوانی سلێمانی لەرێگەی ئامێرێكەوە سود لە لقی درەختەكان وەردەگرێتەوە

- 12/15/2019 11:12:00 PM 6160 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

شارەوانی سلێمانی، لەرێگەی ئامێرێكەوە لقی درەختەكان دەكاتەوە پەین و بەوەش ئەركی فڕێدانی ئەو بەشە زیادانەی نامێنێت.

لە راگەیەندراوێكدا، سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند،"بە‌مە‌بە‌ستی سودوە‌رگرتن لە‌ لق و پۆپی درە‌ختە‌كان، ئامێری وردكردنی لقی درە‌ختە‌كان بە‌كاردە‌ھێنرێت بۆ ئەو مەبەستەش ئە‌مرۆ یەكشەممە ١٥-١٢-٢٠١٩، لە‌ پاركی ئازادی شاری سلێمانی ئامێری وردكردنی لقی درختە‌كان كە‌وتە‌كاركردن."

ئاماژەی بەوەشكردوە،"گرنگی ئەو ئامێرە لەوەدا دەردەكەوێت كە بەهۆیەوە دەتواندرێت سود لە‌ھاڕاوە‌ی لقی درە‌ختە‌كان وەربگیرێت و وە‌ك پتمۆس (پەین) بە‌كاربھێندرێت بۆ درە‌ختە‌كان، لەلایەكی دیكەشەوە ئە‌ركی فرێدانی لق و بەشە زیادەكانی دیكەی درەختەكان نامێنێت.

جێگای ئاماژەیە ئامێرەكە لە‌لایە‌ن كۆمپانیاكانی كۆكردنە‌وە‌ی خۆل و خاشاكی شاری سلێمانییەوە دابینكراوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP