لوبنان؛ پێكدادانی سەخت لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەكاندا رویدا

- 12/15/2019 11:01:00 PM 1954 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لەمیانی بەردەوامیی خۆپیشانجانەكانی لوبنان بۆ گۆڕینی چینی سیاسی و دەسەڵاتدارانی وڵات و دژ بە گەندەڵی و نەبونی خزمەتگوزاری، پێكدادنی سەخت لەنێوان خۆپیشاندەران هێزە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتە رویدا.

 ژمارەیەك هاوڵاتی برینداربون

بە مەبەستی رەتكردنەوەی دەسەڵات و داواكارییەكانیان بۆ چاكسازی و  روبەڕوبونەوەی گەندەڵی، ئێوارەی ئەمڕۆ و بە بەردەوامی تا شەو، هەزاران هاوڵاتی لوبنانی رژانە سەر شەقامەكانی بەیروت و هیزە ئەمنییەكانیش وەڵامیان دانەوە، بەو هۆیەوە ژمارەیەك هاوڵاتی برینداربون.

بەڕێوەبەری گشتی هێزەكانی ناوخۆ داوایكرد خۆپیشاندانەكان بە ئاشتی ئەنجامبدرێت

ئەمشەو یەكشەممە لە مەیدانی ئەلنەجمە و نزیك باڵەخانەی پەرلەمان لە بەیروت-ی پایتەخت، هێزە ئەمنییەكان بە مەبەستی بڵاوەپێكردنیان بە گازی فرمێسكڕێژ روبەڕوی خۆپیشاندەران بونەوە، هاوكات لیوا عیماد عوسمان، بەڕێوەبەری گشتی هێزەكانی ناوخۆ چوە ناو خۆپیشاندەران و داوایكرد خۆپیشاندانەكانیان بە ئاشتی ئەنجامبدەن.

عوسمان جەختیشیكردەوە لەسەر ئەنجامدانی لێپێچینەوە لەو روداوانەی ئەمشەو یەكشەممە رویاندا و رایگەیاند "ئەنجامدانی توندوتیژی، توندوتیژی لێدەكەوێتەوە".


نیشانەکردن :

#لوبنان

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP