قوباد تاڵەبانی: دوباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه‌، وشه‌ به ‌وشه و نوسين به‌نوسین‌ وه‌ڵامده‌درێته‌وه

- 12/15/2019 10:43:00 PM 13938 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم جارێكی دیكە تەئكیدی كردەوە كە رۆژنامەنوس نابێت بخرێتە زیندان و وتی،"وشه‌ به ‌وشه و نوسين به‌نوسین‌ وه‌ڵام ده‌درێته‌وه"

قوباد تاڵەبانی لە پۆستێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی،"دوباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه‌، زیندان شوێنی ڕۆژنامه‌نوس نیيه‌ و وشه‌ به ‌وشه و نوسين به‌نوسین‌ وه‌ڵام ده‌درێته‌وه."

ده‌مه‌وێت شانازیی به‌ حكومه‌تێك بكه‌م کە هیچ رۆژنامەنوسێک له‌ زیندانه‌كانیدا نه‌بێت

 

راشیگەیاندوە،"ئه‌مڕۆ سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌یه‌كم كرد له‌گه‌ڵ ده‌زگا په‌یوه‌ندیداركان به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی فشاری زیاتر له‌سه‌ر هه‌مولایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی‌ ته‌نها به‌پێی یاسای ژمارە (35)رۆژنامه‌گه‌ریی ساڵی 2007 مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ کەیسی ڕۆژنامه‌نوسان بكرێت."

دەشڵێت،"به‌نده‌ باوەڕی تەواوم بە ئازادی رادەربڕین و ئازادی کاری رۆژنامەگەریی هەیە و ده‌مه‌وێت شانازیی به‌ حكومه‌تێك بكه‌م کە هیچ رۆژنامەنوسێک له‌ زیندانه‌كانیدا نه‌بێت."


نیشانەکردن :

#قوباد تاڵەبانی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP