دایكێك و كچەكەی بە تێزاب هێرش دەكرێتە سەریان

- 12/15/2019 10:35:00 PM 17675 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

شەوی ڕابردو لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری سەقز دایکێک و کچەکەی لە لایەن کەسانێکی نزیک بنەماڵەی خۆیانەوە بە تیزاب هێرشکرایە سەریان و تۆمەتباری سەرەکی دەستبەسەر کرا.
ژنێک لە گەڵ کچە تەمەن 28 ساڵەکەی لە لایەن دو کەسەوە کە ماتۆریان پێ بو، کەوتنە بەر پەلامار و تیزابیان بەسەردا پڕژێندرا

 

رێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند،"شەوی شەممە 15ی كانونی یەكەمی 2019، لە شەقامی سەعدی شاری سەقز، ژنێک لە گەڵ کچە تەمەن 28 ساڵەکەی لە لایەن دو کەسەوە کە ماتۆریان پێ بو، کەوتنە بەر پەلامار و تیزابیان بەسەردا پڕژێندرا.

بەگوێرەی رێكخراوەكە،"ئەو دو ژنە لە پشتەوە تیزابیان بەسەردا پڕژێندراوە و دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست چونەتەوە ماڵی خۆیان و باری تەندروستییان جێگیرە."

حەمید ڕەزایی، فەرماندەی ئیتزامی شاری سەقز لەوبارەوە ڕایگەیاندوە کە، هۆکاری ئەو کارە کیشەی خێزانی بوە و یەکێک لە نزیکەکانیان کە تۆمەتباری سەرەکی بوە، لەو پەیەوەندییەدا دەستبەسەر کراوە.

 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP