پێشمەرگە هه‌ڵمه‌تێكی بۆ سەر چەكدارانی داعش ئه‌نجامدا

- 12/15/2019 10:22:00 PM 3982 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئه‌مڕۆ 15/12/2019، ھێزێكی هاوبه‌شی هه‌ردو لیوای 5 و 16ی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە دەوروبەری كوڵەجۆی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان، هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ ئەو ناوچانە دەستپێكرد كە گومان دەكرێت چەكدارانی داعش خۆیان لێ حەشار دابێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە،"هێزه‌كانی پێشمەرگە كێوماڵی ئەو ناوچانەیان كرد كە چەكدارانی داعش لێیەوە ھێڕش دەكەنە سەر كوڵەجۆ و گوندەكانی سنورەكە."

ئاماژە بەوەشكراوە،"ئەم هه‌ڵمه‌ته‌ی ھێزه‌كانی پێشمەرگە دوای ئەوە دێت، كە لە ماوەی رابردودا تیرۆریستانی داعش له‌و سنوره‌دا چەندینجار پەلاماری پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەكانیان داوە."


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP