برازای سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان ده‌ستگیركرا

- 12/14/2019 10:15:00 PM 3151 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، پۆلیسی پاكستان ڕایگه‌یاند، " برازای عمران خان سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان ده‌ستگیركراوه‌". 
له‌گه‌ڕان به‌دوای حسن نیازی برازای عمران خان سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان به‌رده‌وام بون، تا توانرا ده‌ستگیربكرێت

پۆلیسی پاكستان ئاشكرایكرد، "له‌گه‌ڕان به‌دوای حسن نیازی برازای عمران خان سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان به‌رده‌وام بون، تا توانرا ده‌ستگیربكرێت".
به‌شداریكردوه‌ له‌هێرشكردنه‌ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له‌لاهوری ڕۆژئاوای پابته‌ختی پاكستان كه‌ بوه‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانی 3 كه‌س

 

بەوتەی پۆلیسی ئەو وڵاتە، ناوبراو چوارشه‌ممه‌ی ڕابردو "له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك پارێزه‌ردا به‌شداریكردوه‌ له‌هێرشكردنه‌ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له‌لاهوری ڕۆژئاوای پابته‌ختی پاكستان كه‌ بوه‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانی 3 كه‌س".

چوارشه‌مه‌ی ڕابردو، حه‌سه‌ن نیازی له‌گه‌ڵ 200 پارێزه‌ری دیكه‌دا، له‌ڕێگه‌ی ده‌یان ئۆتۆمبێله‌وه‌ هێرشیانكرده‌ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی نه‌خۆشیه‌كانی دڵ له‌لاهور په‌لاماری ژماره‌یه‌ك پزیشك و فه‌رمانبه‌ریانداو به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ 3 نه‌خۆش گیانیان له‌ده‌ستدا".


نیشانەکردن :

#پاکستان

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP