بەپەلە

حه‌كیم هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ ڕاگه‌یاند

- 12/14/2019 9:25:00 PM 16482 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر دیاریكردنی كاندیدی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕاگه‌یاندو جه‌ختیشیكرده‌وه‌، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت گرنگه‌ بۆئه‌وه‌ی داواكاری خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێبكرێت.
په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هێزه‌كانی دیكه‌ كرد

 

عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانیی له‌ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه‌، "له‌ماوه‌ی دروستكردنی ئۆپۆزسیۆنی بنیادنه‌ردا، ئێمه‌ په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هێزه‌كانی دیكه‌ كرد، بۆئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كی گونجاو سیستمێكی سیاسی و خشته‌یه‌كی نوێ و ناكۆكیی و كێشه‌كان دیاریبكرێن و چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزرێته‌وه‌، له‌ئه‌مڕۆشدا هه‌مان ڕوانگه‌ی ئێمه‌ بۆ بارودۆخی ئێستا هه‌یه‌، به‌جۆرێك خۆپیشانده‌ران داوای سه‌رۆك وه‌زیرانێكی نوێ به‌پێی چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌ك ده‌كه‌ن بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی ڕاگوزه‌ر".
پشتیوانیش له‌وتاری عێراقییه‌كان ده‌كه‌ین بۆ تێپه‌ڕاندنی قۆناغی ئێستا

 

سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه‌ پشتیوانی و پاڵپشتی هه‌ر كاندیدێكی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ڕاگه‌یاندو ئاشكراشیكرد، "پشتیوانیش له‌وتاری عێراقییه‌كان ده‌كه‌ین بۆ تێپه‌ڕاندنی قۆناغی ئێستا".

جه‌ختیشیكردۆته‌وه‌ له‌گرنگی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بۆ جێبه‌جێكردنی داواكاری خۆپیشانده‌ران.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ لایه‌نه‌كان تاڕاده‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر دیاریكردنی محه‌مه‌د شیاع سودانی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ڕێكه‌وتن و بڕیاریشه‌ ڕۆژی دوشه‌ممه‌، له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌وه‌ بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت ڕاسپێردرێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP