بەپەلە

ئێران داوای گەڕانەوەی 6 ملیار دۆلار لەکۆریای باشور دەکات

- 12/14/2019 8:47:00 PM 2025 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
کۆماری ئیسلامی ئێران باڵیۆزی کۆریای باشوری لەوڵاتەکەی بانگێشت کردوە و داوای گەڕانەوەی 6 ملیار دۆلاری پارەی فرۆشتنی نەوتی لێکردوە.

بەپێی هەواڵێکی بلومبێرگ، تاران نیگەرانی خۆی بەرامبەر کەمتەرخەمی کۆریای باشور بۆ گەڕانەوەی ئەو بڕە پارەیە دەربڕیوە کە لە دو بانکی کۆریای باشوردا دانراون بەبێ ئەوەی رەوانەی بانکەکانی ئێرانی بکەن.
هۆکاری نەناردنی ئەو پارەیە لەلایەن کۆریای باشورەوە سەپاندنی سزاکانە لەلایەن ویلاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا

بەگوێرەی زانیارییەکان، هۆکاری نەناردنی ئەو پارەیە لەلایەن کۆریای باشورەوە سەپاندنی سزاکانە لەلایەن ویلاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا.

رۆژنامەی چۆسۆنی کۆریای باشور بڵاویکردەوە، بانکی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش نیگەرانییەکانی خۆی لەبەرامبەر نەگێڕانەوەی ئەو پارەیە ئاراستەی حکومەتی کۆریای باشور کردوە.

نیشانەکردن :

#كۆریای باشور

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP