بەپەلە

په‌رله‌مان ده‌ستكاری پرۆژه‌ چاكسازیه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات

- 12/14/2019 8:45:00 PM 1939 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

په‌رله‌مانی كوردستان ڕۆژی دوشه‌ممه‌ تایبه‌ت به‌پرۆژه‌یاسای چاكسازی كۆده‌بێته‌وه‌و په‌رله‌مانتارێكی لیژنه‌ی دارایی-ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "گۆڕانكاری له‌پرۆژه‌ یاساكه‌ ده‌كه‌ین".

زیاد جه‌بار، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ خه‌ندان-ی ڕاگه‌یاند، "رۆژی دوشه‌مه‌ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای چاكسازی ده‌كرێت كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ بۆمان ڕه‌وانه‌كراوه‌، له‌و دانیشتنه‌دا پرۆژه‌یاساكه‌ ئاراسته‌ی لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی وه‌ك لیژنه‌كانی دارایی و یاسایی ده‌كرێت و هه‌ریه‌كه‌یان راپۆرتی خۆی له‌سه‌ر ئاماده‌ده‌كات".
دوای ئه‌وه‌ی ڕاپۆرتی له‌سه‌ر ئاماده‌كرا، هه‌ر گۆڕانكاریه‌ك به‌باش و گونجاو بزانرێت پێشنیازده‌كرێت بۆئه‌وه‌ی بخرێته‌ ناو پرۆژه‌یاساكه‌و له‌دانیشتنێكی گشتی په‌رله‌مانیشدا خوێندنه‌وه‌ی دوه‌می بۆ ده‌كرێت

 

وتیشی:" دوای ئه‌وه‌ی ڕاپۆرتی له‌سه‌ر ئاماده‌كرا، هه‌ر گۆڕانكاریه‌ك به‌باش و گونجاو بزانرێت پێشنیازده‌كرێت بۆئه‌وه‌ی بخرێته‌ ناو پرۆژه‌یاساكه‌و له‌دانیشتنێكی گشتی په‌رله‌مانیشدا خوێندنه‌وه‌ی دوه‌می بۆ ده‌كرێت و گفتوگۆ له‌سه‌ر بڕگه‌ به‌بڕگه‌و خاڵ به‌خاڵی پرۆژه‌یاساكه‌ ده‌كرێت و به‌دڵنیاییشه‌وه‌ ئه‌گه‌ر به‌گونجاو بزانرێت گۆڕانكاری تێدا ده‌كرێت و له‌ناو پرۆژه‌یاساكه‌ ئزیاد ده‌كرێت".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "دوای سه‌رجه‌م گۆڕانكاریه‌كان و گفتوگۆی په‌رله‌مانتاران، له‌دانیشتنی سێیه‌مدا ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت و په‌سه‌ند ده‌كرێت".

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردو، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیدا، پرۆژه‌ یاسای چاكسازی له‌ خانه‌نشین و موچه‌ و ده‌رماڵه‌ و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی دیكه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان – عێراق ی په‌سه‌ندكردو ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد.


نیشانەکردن :

#پەرلەمانی کوردستان

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP