بەپەلە

ئەرمەنستان: حاشاکانی تورکیا لە جینۆساید هەرەشەی گەورەن بۆ سەر ئاسایش ئێمە

- 12/14/2019 8:41:00 PM 2006 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆک وەزیرانی ئەرمەنستان، سیاسەتی حکومەتی تورکیای لە نکۆڵیکردنی جینۆسایدی ئەرمەنیەکانی وەک هەڕەشەیەک بۆسەر ئاسایشی نیشتمانیی ئەرمەنستان لە قەڵەمدەدات.
نیشانی دەدات سایسەتی تورکیا لە ناوچەکەدا تێکدەرانەیە

نیکۆڵ پاشینیان، سەرۆکوەزیرانی ئەرمەنستان وتی، "بەفەرمی ناساندنی کوشتاری ئەرمەنیەکان لە لایەن ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا و هەنگاوی هاوشێوە لەلایەن وڵاتانی دیکەوە نیشانی دەدات سایسەتی تورکیا لە ناوچەکەدا تێکدەرانەیە" .
لە ماوەی سی ساڵی رابردودا تورکیا سنوری لەگەڵ ئەرمەنستان داخستوە

سەرۆکوەزیرانی ئەرمەنستان وتیشی" لە ماوەی سی ساڵی رابردودا تورکیا سنوری لەگەڵ ئەرمەنستان داخستوە".
ئامادەیە بۆ دامەزراندنی پەیوەندی دیبلۆماسی لەگەڵ ئەنقەرە بەبێ مەرج

"یەریڤان[پایتەختی ئەرمەنستان]ئامادەیە بۆ دامەزراندنی پەیوەندی دیبلۆماسی لەگەڵ ئەنقەرە بەبێ مەرج"پاشینیان وای وت.

هەفتەی رابردو، لە بڕیارێكی مێژوییدا، كۆنگرێسی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا پرۆژە یاسای بەجینۆساید ناساندنی  ئەرمەنەكانی پەسەندكرد، لەوەڵامدا فه‌خره‌دین ئاڵتون، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی سه‌رۆكایتی كۆماری توركیا لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "هه‌نگاوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا داهاتوی په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گڵ واشنتۆن ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌".

بەپێی سەرچاوە مێژوییەکان، لە 24ی نیسانی 1915 دا دەوڵەتى عوسمانى دەستیکردوە بە کۆمەڵکوژکردنى گەلانى ئەرمەنی، کلد و ئاشور و ئێزدی، لەو پاکتاوکارییە گەورەیەی دژ بە مرۆڤایەتیدا زیاتر لە ملیۆنێک و 500 هەزار مرۆڤ کۆمەڵکوژکرا.


نیشانەکردن :

#ئه‌مریكا #تورکیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP