بەپەلە

وێنە...قائیمقامیەتی سلێمانی وێنەی بەشێك لە سەرپێچییەكانی خواردنگەكانی بڵاوكردەوە

- 12/14/2019 8:35:00 PM 1979 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سەردانی ژمارەیەك لەو دوكان و بازاڕو شوێنە گشتیانەی كرد كە خواردن دەدەنە هاوڵاتیان و وێنەی بەشێك لەو خواردنانەی بڵاوكردەوە كە پێچەوانەی رێنماییە تەندروستیەكانن.

لە پەیجی تایبەتی قائیمقامیەتی سلێمانی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لە پۆستێكدا سه‌ردانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه‌ گشتیه‌كان و پشكنین بۆ ئه‌و خۆراكانه‌ی پێشكه‌ش به‌هاوڵاتیان ده‌كرێت بڵاوكراوەتەوە.

وەك لە وێنەكاندا دیارە ئەو دوكان و بازاڕو شوێنە گشتیانە سەرپێچی رێنماییە تەندروستیەكانیان كردوە.

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP