هێلەک زەردەکانی فڕەنسا گەڕانەوە سەر شەقام

- 12/14/2019 8:24:00 PM 1076 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

هێلەک زەردەکانی فرەنسا پاش تێپەڕینی ساڵیک بەسەر یەکەم دەستپێکی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان، گەڕانەوە سەر شەقام و جارێکی تر دەنگی ناڕەزایەتییان بەرزکردەوە.

ئەمڕۆ شەممە هێلەک زەردەکان گەڕانەوە سەر شەقامەکانی پاریس و جارێکی تر پاش تێپەڕبونی مانگێک بەسەر ساڵوەگەڕی دەستپێکردنیان دەنگی ناڕەزایەتییان بەرزکردەوە.

بۆیەکەم جار خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی هێلەک زەردەکان لە 17-ی نۆڤەمبەری 2018 دەستی پێکرد و زیاتر لە 280 هەزار کەس رژانە سەر شەقامەکان لەدژی بەرزبونەوەی نرخی سوتەمەنی.
ناوبەناو بەتایبەتی رۆژانی شەممە هێلەک زەردەکان دەڕژێنەوە سەر شەقامەکانی پاریس

پاش ئەو بەروارە، ناوبەناو بەتایبەتی رۆژانی شەممە هێلەک زەردەکان دەڕژێنەوە سەر شەقامەکانی پاریس.

پاش راگرتنی پلانی بەرزکردنەوەی نرخی سوتەمەنی لەلایەن حکومەتەوە، خۆپیشاندەران ئاستی داواکارییەکانیان بەرزکردەوە بۆ کەمکردنەوەی باج و زیادکردنی کرێی کارکردن و دەستلەکارکێشانەوەی ماکرۆن.

نیشانەکردن :

#فه‌ڕه‌نسا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP