وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیه‌كان فۆڕمی دامه‌زراندن بڵاوده‌كاته‌وه‌

- 12/14/2019 8:02:00 PM 1047 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیه‌كانی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا دامه‌زراندنی 500 پله‌ی وه‌زیفی بۆ ده‌رچوانی زانكۆو په‌یمانگاكان له‌به‌غداو سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق ڕاگه‌یاند.

وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بۆ دامه‌زراندنی 500 كه‌س له‌ده‌رچوانی زانكۆو په‌یمانگاكان بڵاوكرده‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌شدا، خشته‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ سه‌رجه‌م ده‌رچوانی زانكۆو په‌یمانگا ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی ئه‌و خشته‌یه‌وه‌ فۆڕمی داواكاری دامه‌زاندن پڕبكه‌نه‌وه‌.

لە رێگەی ئەم لینكەوە دەتوانن فۆرمەكە پڕبكەنەوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP