سه‌رایا سه‌لام كوشتنی 8 تیرۆرستی ڕاگه‌یاند

- 12/14/2019 7:47:00 PM 538 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، ڕاگه‌یاندنی سه‌ربازی سه‌رایا سه‌لام-ی هێزی سه‌ربازی سه‌ر به‌ڕه‌وتی سه‌در كوشتنی ژماره‌یه‌ك تیرۆرستی داعشی له‌شاری سامه‌ڕا ڕاگه‌یاند.

ڕاگه‌یاندنی سه‌ربازی سه‌رایا سه‌لام ڕایگه‌یاند،"ئه‌مڕ هێزه‌كانیان 8 تیرۆرستیان كوشتوه‌و دو باره‌گاشیان له‌ڕۆژئاوای سامه‌ڕا ڕوخاندوه‌".

ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌رایاسه‌لام له‌دوای ئه‌وه‌ دێتكه‌ هه‌فته‌ی ڕابردو 11 چه‌كداری لیوای 313ی حه‌شدی شه‌عبی كه‌ سه‌ر به‌سه‌رایا سه‌لام بون له‌په‌لامارێكی تیرۆرستیدا له‌شاری سامه‌ڕا كرانه‌ ئامانج و كوژران.

نیشانەکردن :

#عێراق

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP