بەپەلە

وەزیری بەرگری ئەمریکا زانیارییەک لەبارەی دامەزراندنی ناوچەی ئۆتۆنۆمی بۆ کوردانی سوریا ئاشکرادەکات

- 12/14/2019 5:27:00 PM 40483 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
مارک ئەسپەری وەزیری بەرگری ئەمریکا بە کوردانی رۆژئاڤای رایگەیاند، ئەمریکا بەڵێنی دامەزراندنی ناوچەی ئۆتۆنۆمی بەکورد نەداوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی روسیا تودەی، رۆژی هەینی رابردو مارک ئەسپەری وەزیری بەرگری ئەمریکا بەرۆژنامەنوسانی راگەیاندوە، ئەوان بەڵێنی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردییان بە کورد نەداوە.
ئەوان لەهیچ شوێنێک و لەهیچ کاتێکدا بەکوردەکانیان نەوتوە، یارمەتییان دەدەن لەدامەزراندنی ناوچەیەکی سەربەخۆ بۆ کوردەکانی سوریا

لەوبارەیەوە، ئەسپەر وتویەتی، " ئەوان لەهیچ شوێنێک و لەهیچ کاتێکدا بەکوردەکانیان نەوتوە، یارمەتییان دەدەن لەدامەزراندنی دەوڵەتی کوردی یان دامەزراندنی ناوچەیەکی سەربەخۆ بۆ کوردەکانی سوریا." 
ئەوان پابەندن بەئەرکەکانیان بەرامبەر بەکورد لەسوریا

وەزیری بەرگری ئەمریکا راشیگەیاند، ئەوان پابەندن بەئەرکەکانیان بەرامبەر بەکورد لەسوریا، ئەوان بەپێی رێککەوتن و تێگەشتنەکانیان لەگەڵ کوردەکان مامەڵە دەکەن، لەگەڵ کورد لەسوریا وەک دو هاوپەیمان شەڕی داعشیان کردوە.

وەزیری بەرگری ئەمریکا باسی لەوەشکردوە کە لەئێستادا داعش کۆتایی هاتوە و سەرکردەی یەکەمی ئەو رێکخراوەیان کوشتوە، بەڵام پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و کورد کۆتایی نەهاتوە.

ئەم وتانەی وەزیری بەرگری ئەمریکا لەکاتێکدایە سیاسەتی ئەمریکا لەسوریا گۆڕاوە و پێناچێت ئەو وڵاتە دورخستنەوە بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا بەباش بزانێت وەک ئەوەی ئیدارەی باراک ئۆباما کاری لەسەر دەکرد.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP