دهۆک؛ لەروداوێکی هاتوچۆدا 13 کەس برینداربون

- 12/14/2019 1:55:00 PM 816 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

هاتوچۆی دهۆک رایگەیاند، شەوی رابردو، روداوێکی هاتوچۆ رویداوە و بەو هۆیەوە 13 کەس برینداربون.

مقەدەم ئازاد تەها، بەرپرسی راگەیاندنی هاتوچۆی دهۆک بەخەندان-ی راگەیاند، شەوی رابردو کاتژمێر 10:30 روداوێکی هاتوچۆ لە  جۆری پێکدادان لە نێوان پێنج ئۆتۆمبێل لە سەر رێگای کومەڵگای باعەدرێ لە سنوری قەزای شێخان سەر بەپارێزگای دهۆک رویداو بەو هۆیەوە 13کەس برینداربون .

وتیشی، هۆکاری روداوەکە خێرایی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکان بوە بەشێوەیەک لەسەرەتادا پێکدادان لەنێوان سێ ئۆتۆمبێل دا دروستبوە و دواتر بەهۆی ئەو روداوەوە دو ئۆتۆمبێلی دیكەش توشی پێکدادان بون.

بەپێی ئامارەکان، لەسەرەتای ئەم مانگەوە تائێستا ئەمە شەشەمین روداوی هاتوچۆیە لەپارێزگای دهۆک کەبەو هۆیەوە 19 کەس برینداربون.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP