هۆشیار عەبدوڵا: رێکخستنەوەی لیستی موچە بە هەرایەکی زۆرەوە ناونراوە چاکسازی

- 12/14/2019 1:17:00 PM 6815 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی گۆڕان رەخنە لە پرۆژە یاسای چاكسازی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم دەگرێت و دەڵێت، "رێکخستنەوەی لیستی موچە بە هەرایەکی زۆرەوە ناونراوە چاکسازی"

هۆشیار عەبدوڵا، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی،"حوکمڕانی لە هەرێم بە رادەیەک وێرانە،رێکخستنەوەی لیستی موچە بە هەرایەکی زۆرەوە ناونراوە (چاکسازی!)"
ئەو پڕۆژە یاسایەی حکومەتی هەرێم دەنگی لەسەرداوە، ئەگەر پەرلەمان گۆڕانکاری ریشەیی تێدا نەکات بە تایبەت موچە و خانەنشینی پلە باڵاکان دەبێتە درێژەدان بە فەزیحەی لیستی موچە نەک چاکسازی

 

ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان كە حزبەكەی یەكێكە لە ئامادەكارانی پرۆژە یاسای چاكسازی دەشڵێت،"ئەو پڕۆژە یاسایەی حکومەتی هەرێم دەنگی لەسەرداوە، ئەگەر پەرلەمان گۆڕانکاری ریشەیی تێدا نەکات بە تایبەت موچە و خانەنشینی پلە باڵاکان دەبێتە درێژەدان بە فەزیحەی لیستی موچە نەک چاکسازی."

رۆژ چوارشەممە 2019/12/11 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و  کۆبوەوە و دوای گفتوگۆیەكی دورودرێژ پڕۆژە یاسای چاکسازی لە خانەنشین و موچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان پەسەند كرد.

مەسرور بازرانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە وتارێكدا دوای تێپەڕبونی 100 رۆژ بەسەر دەستبەكاربونیدا، پرۆژە یاسای چاكسازی وەك یەكێك لە دەستەكەوتەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم وێناكرد.

پرۆژە یاسای چاكسازی لەلایەن سەرجەم حزبە بەشدارەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەتایبەت (پارتی و گۆڕان و یەكێتی) ئامادەكراوە و ئەو حزبانە وەك هەنگاوی یەكەمی چاكسازی لە هەرێمی كوردستان باسی دەكەن.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP