بەوێنە؛ پێشانگایەکی شێوەکاری لەخانەقین کرایەوە

- 12/14/2019 1:03:00 PM 1399 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- نیگار عومەر 

لەشاری خانەقین بە هاوکاری سەنتەری لاوان، پێشەنگایەکی شێوەکاری بۆ شێوەکاری دیاری شارەکە ئیسماعیل خەیات کرایەوە.

عەباس زەهاوی، سەرپەرشتیاری پێشانگاکە بە خەندان-ی راگەیاند، ئەمڕۆ پێشانگایەکی شێوەکاری بۆ تابلۆکانی شێوەکاری دیاری خانەقین ئیسماعیل خەیات لە سەنتەری لاوان کرایەوە، بۆ پیشاندانی کارە هونەریەکانی ئەو هونەرمەندە بەخوێندکارانی بەشی هونەرە جوانەکان، بۆ ئەوەی سود ببین لە بەرهەمەکانی.

ئاماژەی بەوەشکرد،  تابلۆکانی ئەم هونەرمەندە زیاتر دەلالەت دەکەن بە ڕۆڵی پیشمەرگە و ڕۆڵی ژنان لە کۆمەڵگە، بەشێکی دیکەی تابلۆکانی باسی کلتوری کۆنی شاری خانەقین دەکات.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP