دادگای سودان سزای زیندانیکردنی بۆ عومەر بەشیر دەرکرد

- 12/14/2019 12:50:00 PM 4221 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دادگای خەرتوم-ی پایتەختی سودان سزای دو ساڵ زیندانیکردنی بۆ عومەر بەشیر، سەرۆکی سودان دەرکرد و ماوەی زیندانییکردنەکەی لە چاکسازی گەوران بەسەر دەبات.

ئەمڕۆ شەممە دانیشتنی دادگاییکردنی عومەر بەشیر، سەرۆکی لەکارلادراوی سودان دەستیپێکرد، کە تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی گەندەڵی دارایی دوای ئەوەی حەوت ملیۆن یۆرۆ لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە.
دادگای خەرتوم لە دانیشتینی ئەمڕۆیدا سزای دو ساڵ زیندانی بەسەر عومەر بەشیر، سەرۆکی لەکارلابراوی سوداندا سەپاند

 

دادگای خەرتوم لە دانیشتینی ئەمڕۆیدا سزای دو ساڵ زیندانی بەسەر عومەر بەشیر، سەرۆکی لەکارلابراوی سوداندا سەپاند، لەپاش ئەوەی لەمانگی نیسانی ئەمساڵدا لەلایەن سوپای سودانەوە دەستگیرکرا.
وا چاوەڕواندەکرێت لە دانیشتنەکانی دیکەی دادگایکردندا سزاکەی زیاد بکات بۆ 10 ساڵ زیندانیکردن

 

وا چاوەڕواندەکرێت لە دانیشتنەکانی دیکەی دادگایکردندا سزاکەی زیاد بکات بۆ 10 ساڵ زیندانیکردن، بەهۆی ئەوەی پارەی لە حکومەتی سعودیەی وەریگرتوە و بۆ مەبەستی تایبەت بەکاریهێناوە.

لەپێش دەستپێکردنی دانیشتنی دادگا هەزاران لە لایەنگرانی بەشیر لە خەرتومی پایتەخت کۆبونەوە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لەدژی دادگاییکردنی بەشیر، لەبەرامبەردا هێزەکانی سودان لە بەردەم دادگاکە بڵاوبونەوە بۆ رێگیرکردن لە خۆپیشاندەران بۆ چونە ناو دادگا.
ە داگا بەشیر دانی بەوەدانا زیاتر لە 90 ملیۆن دۆلاری لە حکومەتی سعودیە وەرگرتوە و بۆ مەبەستی تایبەتی  خۆی بەکاریهێناوە

 

لە داگا بەشیر دانی بەوەدانا زیاتر لە 90 ملیۆن دۆلاری لە حکومەتی سعودیە وەرگرتوە و بۆ مەبەستی تایبەتی  خۆی بەکاریهێناوە.

ئەو بڕیارەی ئەمڕۆی دادگا تەنها پەیوەندی بە وەرگرتنی 25 ملیۆن دۆلارەوە هەبو، کە بەشیر لە محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێگرەوەی سعودیە، کە مانگێک پێش دورخستنەوەی لە پۆستەکەی وەریگرتبو.

سادق عەبدولڕەحمان، دادوەری دادگایکردنەکەی بەشیر رایگەیاند، دەست بەسەر 128 هەزار دۆلاردا گیراوە لەشوێنی مانەوەی عومەر بەشیر، سەرۆکی لەکارلادراوی سودان.

سودان بە یەکێک لەگەندەڵترین وڵاتانی جیهان هەژماردەکرێت، لەکۆی 180 وڵاتی جیهان، لە پلەی 172 دایە.

نیشانەکردن :

#سودان

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP