"پەرلەمانی کوردستان لە نێوان دو بژاردەدایە"
رێواز فایەق: پشتیوانی لە هەوڵەکانی بەهێزکردنی بەرهەمی خۆماڵی دەکەین

- 12/14/2019 12:35:00 PM 2187 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، پشتیوانی لە هەمو هەوڵەکانی بەهێزکردن و بە بازاڕکردنی بەرهەمی خۆماڵی دەکەن و داوا لە هەمو کەسایەتییە کاریگەرەکان و پسپۆڕانی ئابوری دەکەن لە پێناوی بەرجەستەبونی ئەو ئامانجەدا هاوکاری پەرلەمان بکەن.
 پەرلەمانی کوردستان لە نێوان دو بژاردەدایە یان پێشنیازەیاسای پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی پەسەند بکرێت یان هەمان یاسای پەرلەمانی عێراق لە هەرێمیش بەرکاربێت

 

رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ شەممە لەکاتی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی "گفتوگۆکردن لەسەر پێشنیازە یاسای پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەکان" لە سلێمانی رایگەیاند، "بۆ ئەوەی بەریەککەوتن لە نێوان یاساکاندا رونەدات پەرلەمانی کوردستان لە نێوان دو بژاردەدایە یان پێشنیازەیاسای پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی پەسەند بکرێت یان هەمان یاسای پەرلەمانی عێراق لە هەرێمیش بەرکاربێت".
بەڕای ئێمە باشتروایە ئەو یاسایەی ئێستا لە عێراق جێبەجێدەکرێت، پەرلەمانی کوردستانیش بەرکاری بکات 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "بەڕای ئێمە باشتروایە ئەو یاسایەی ئێستا لە عێراق جێبەجێدەکرێت، پەرلەمانی کوردستانیش بەرکاری بکات بۆ ئەوەی جۆرێک لە بەریەکەوتن لە نێوان یاساکانی کوردستان و یاسا فیدڕاڵییەکاندا دروستنەبێت".
پێتاوان نەبێت پەرلەمان لە دەرەوەی خاوەن بەرژوەندییە گەورەکان بێت، بەتایبەت کە دەرچونی یاسایەک کە رەنگە ئەوان لێی زیان بکەن

 

سەبارەت بە بونی زیاتر لە پێشنیازێکیش لە بارەی ئەو پڕۆژەیاسایەوە و روانگەی ئەوان بۆ یاساکە ریواز فایەق رونیکردەوە، "تا ئەو بابەتە زیاتر دوابکەوێت زیاتر دەستی دەرەوەکی رۆڵی تێدا دەبێت، پێتاوان نەبێت پەرلەمان لە دەرەوەی خاوەن بەرژوەندییە گەورەکان بێت، بەتایبەت کە دەرچونی یاسایەک کە رەنگە ئەوان لێی زیان بکەن، لە هەمان کاتیشدا پێویستە هەمولایەک هەوڵبدەن کە لە ئایندەیەکی نزیکدا هەرێمی کوردستان ببێتە خاوەن یاسای بەرهەمی خۆماڵی".
پێداویستی گومركى و ئه‌منى و هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ى په‌یوه‌ندییان به‌ هه‌نارده‌و هاورده‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ دۆخێكى خراپدان

 

سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان ئەوەشی خستەڕو، "پێداویستی گومركى و ئه‌منى و هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ى په‌یوه‌ندییان به‌ هه‌نارده‌و هاورده‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ دۆخێكى خراپدان، هه‌ندێک جار ئینسان بێ ئومێد ده‌بێت له‌وه‌ى ده‌ڵێت، كه‌ خه‌ریكه‌ ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ زۆر بۆ دواوه‌، هه‌مو ئه‌و زانیارییانه‌كان هه‌یه‌و به‌ دروستى ده‌زانین چى روده‌دات، بەڵام ئەوە نابێت وامان لێبکات سارد ببینەوە و په‌رله‌مانى كوردستان زه‌مینه‌ى ته‌شریعى بۆ پاراستنى به‌رهه‌مى خۆماڵى یەکێکە لە ئەرکە سەرەکییەکانی".

بەگوێرەی لێدوانی یەكێتی هاوردەو ناردنكارانی هەرێمی كوردستان کە سەرپەرشتی کۆنفرانسەکە دەکات لە تائێستادا رێژەی هەناردەکردنی بەرهەمی ناوخۆی بۆ دەرەوە كەمبوەتەوە و نەتوانراوە هەناردەی دەرەوەی كوردستان بكرێت، كۆنفرانسەكەش ئامانجی ئەوەیە یاسایەك لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە دەربچێت و ئەمڕۆش لەلایەن شارەزایانەوە تاووتوێی ئەو پرۆژەیاسایە دەکرێت.

نیشانەکردن :

#پەرلەمانی کوردستان

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP