ڤیدیۆ؛ بەهۆی ئەوەی توانای چارەسەرکردنی کچە نەخۆشەکەی نەبو خۆی سوتاند

- 12/14/2019 12:25:00 PM 112366 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-       

شەوی رابردو هاوڵاتیەکی لوبنانی بەنزینی کرد بەجەستەی خۆیدا و لەپاشاندا ئاگری لەخۆی بەردا، بەهۆی نەبونی پارەی پێویست بۆ چارەسەرکردنی کچە نەخۆشەکەی.
شەوی رابردو هاوڵاتییەکی لوبنانی بەناوی هەیسەم نەزیر لە بازاڕەکانی ناوخۆی تەرابلوس لەباکوری لوبنان،بە ئاگر و بەنزین جەستەی خۆی سوتاندوە

 

سەرچاوەکانی راگەیاندنی ناوخۆی لوبنان بڵاویانکردەوە، شەوی رابردو هاوڵاتییەکی لوبنانی بەناوی هەیسەم نەزیر لە بازاڕەکانی ناوخۆی تەرابلوس لەباکوری لوبنان، بەهۆی ئەوەی پارەی پێویستی پێنەبوە کچە نەخۆشەکەی چارەسەربکات، بە ئاگر و بەنزین جەستەی خۆی سوتاندوە.
پێش روداوەکە نەزیر کچە نەخۆشەکەی بردوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی ئەوەی پارەی پێویستی پێنەبوە، نەخۆشخانەکان رەتیانکردوەتەوە چارەسەری کچەکە بکەن

 

بەپێی سەرچاوەکانی راگەیاندنی ئەو وڵاتە، پێش روداوەکە نەزیر کچە نەخۆشەکەی بردوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی ئەوەی پارەی پێویستی پێنەبوە، نەخۆشخانەکان رەتیانکردوەتەوە چارەسەری کچەکە بکەن.
لەئێستادا ئەو پیاوە لە نەخۆشخانەی سەلام لە تەرابلوس چارەسەری بۆ دەکرێت، بەپێی زانیاریە سەرەتایەکان لەسەدا 30ی جەستەی سوتاوە

 

لەئێستادا ئەو پیاوە لە نەخۆشخانەی سەلام لە تەرابلوس چارەسەری بۆ دەکرێت، بەپێی زانیاریە سەرەتایەکان لەسەدا 30ی جەستەی سوتاوە.
 حکومەتی لوبنان بێدەسەڵات ماوەتەوە لە چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە ئابوریەی وڵاتەکەی تێکەوتوە

 

لە چەند ساڵی رابردو قەیرانی ئابوری وڵاتی لوبنانی گرتوەتەوە، بەهۆیەوە گەشەسەندنی ئابوری ئەو وڵاتەی بەتەواوەتی وەستاندوە، حکومەتی لوبنان بێدەسەڵات ماوەتەوە لە چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە ئابوریەی وڵاتەکەی تێکەوتوە، بەم هۆیەشەوە رۆژ لە دوای ڕۆژ وەبەرهێنەران لەو وڵاتەدا دەکشێننوە.
قەرزی ئەمساڵی لوبنان گەیشتوەتە زیاتر لە 86 ملیار دۆلار، ئەو بڕەش یەکسانە بە لەسەدا 150ی کۆی گشتی داهاتی ناوخۆی ئەو وڵاتە

 

قەرزی ئەمساڵی لوبنان گەیشتوەتە زیاتر لە 86 ملیار دۆلار، ئەو بڕەش یەکسانە بە لەسەدا 150ی کۆی گشتی داهاتی ناوخۆی ئەو وڵاتە.

لە 17ی ئۆکتۆبەری ئەم ساڵەوە خۆپیشاندانی سەرتاسەری لەو وڵاتە بەڕێوەدەچێت، خۆپیشاندەران داوای هەڵبژاردنی پێشوختە دەکەن بۆ پێکهێنانی حکومەتێک کە توانای چارەسەرکردنی قەیرانی ئابوری وڵاتەکەیان و باشتر کردنی بژێوی ژیانیانی هەبێت.


نیشانەکردن :

#لوبنان

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP