وەڵامی وتارەکەی مەسرور بارزانی دەداتەوە
ئەحمەدی حاجی رەشید: گۆڕانکاری لەباجدا بەبێ توێژینەوە، کارەساتی ئابوری دروستدەکات

- 12/14/2019 12:02:00 PM 12198 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق و شارەزای ئابوری رایدەگەیەنێت، لە ماوەی 100 رۆژی تەمەنی حکومەتدا کە باس لە زیادکردنی باج و داهاتی ناوخۆ دەکرێت کارێکە "پێچەوانەی یاسایە"، چونکە بە گوێرەی دەستور زیادکردنی باج تەنها لە دەسەڵاتی  حکومەتی فیدڕاڵیدایە، هەرێمی کوردستان بە زیادکردنی رسومات باری گرانی هاوڵاتیانی "قورستر کردوە".

ئەحمەدی حاجی رەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە نوسینێکدا کە وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ تێپەڕبونی 100 رۆژ بەسەر تەمەنی حکومەتدا ئاڕاستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کردوە و رونیدەکاتەوە، "بەڕێز سەرۆکی حکومەت لەیەکێک لە پەرەگرافەکاندا باستان لە شەفافیەت دڵنیایی کردوە هەروەها گەڕانەوەی شەفافیەت و دڵنیایی زیاتر لەبواری داهاتی گشتی و ناوخۆ، حەزدەکەم بپرسم لەماوەی ئەم 100 ڕۆژەدا چەند ڕاپۆرتی پڕ زانیاریتان ئاڕاستەی پەرلەمان کردوە، سەبارەت بەداهاتەکان و خەرجیەکان، کە بزانرێت داهاتە نەوتیەکان چەندەو داهات نانەوتیەکان چەندن، بۆ ئەوەی پەرلەمان بتوانێت بەراورد بکات لەنێوان داهاتەکانی ئێستاو داهاتو و هۆکاری کەمکردن زیادکردنەکان بزانن و بەدواداچونی ورد بکەن بۆ بابەتەکان".
تا ئێستا هیچ داتاو زانیاریەک نەگەیشتوە بە نوێنەرای گەل هیچ راپۆرتێک ئاڕاستەی پەرلەمان نەکراوە

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەوەی ئەو پرسیویەتی تا ئێستا هیچ داتاو زانیاریەک نەگەیشتوە بە نوێنەرای گەل هیچ راپۆرتێک ئاڕاستەی پەرلەمان نەکراوە، دەشڵێت، "رونتریش بڵێم نەمانبیستوە وەزیری دارایی یان بەڕێزتان میوانداری کرابن لە پەرلەمان بۆ ئەو مەبەستە".
داهاتی ناوخۆ چین جگە لە باج و کرێ موڵکی دەوڵەت و فرۆشتنیان وخزمەت گوزارییەکانی بەڕێوەبەراتیەکانی ئاو و ئاوەڕۆ و شارەوانیەکان

 

سەبارەت بەو بەشەی وتارەکەی مەسرور بارزانی کە باس لە زیادکردنی باج بە رێژەی 50% دەکات ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، دەپرسن داهاتی ناوخۆ چین جگە لە باج و کرێ موڵکی دەوڵەت و فرۆشتنیان وخزمەت گوزارییەکانی بەڕێوەبەراتیەکانی ئاو و ئاوەڕۆ و شارەوانیەکان، هەروەها بە گوێرەی دەستور داهاتی دەوڵەت پێکدێت لە داهاتە فیدراڵیەکان کە بە پێی ماددەی ( 28) لە دەستوری هەمیشەیی عێراق هیچ کەس بۆی نیە گۆڕانکارییان تێدا بکات.
چۆن داهاتی باجتان زیادکردوە ئەگەر دەڵێن بەیاسا بەکام یاسا خۆهەموان ئاگادارن پەرلەمانی کوردستان هیچ هەموارێکی یاسایی بۆ یاسای باجەکان نەکردوە

 

باسی لەوەشکردوە، "چۆن داهاتی باجتان زیادکردوە ئەگەر دەڵێن بەیاسا بەکام یاسا خۆهەموان ئاگادارن پەرلەمانی کوردستان هیچ هەموارێکی یاسایی بۆ یاسای باجەکان نەکردوە، پاشان باج گۆرانکاری تیدا بکرێت بەبێ دراسە کارەساتی ئابوری دروست دەکات"
لە دونیای ئابوریدا باج و رەسم ئامرازێکن لەئامرازەکانی سیاسەتی مالی لەکاتی پاشەکشەی ئابوریدا (الانکماش الاقتصادی)کەم دەکرێنەوە بۆ زیادکردنی چالاکی ئابوری 

 

سەبارەت بە زیادکردنی باج  و سیاسەتی ئابوری هەرێمی کوردستان ئەحمەدی حاجی رەشید نوسیویەتی، "لە دونیای ئابوریدا باج و رەسم ئامرازێکن لەئامرازەکانی سیاسەتی مالی لەکاتی پاشەکشەی ئابوریدا (الانکماش الاقتصادی)کەم دەکرێنەوە بۆ زیادکردنی چالاکی ئابوری و بە پێچەوانەوە لەکاتی فراوانی و گەشەی ئابوریدا (النمو الاقتصادی)زیاد دەکرین بۆ هەڵمژینی بڕشتی کڕین بۆ ئەوەی گرانی زیاد نەکان، دەپرسین لە سەرۆکی حکومەت هەرێمی کوردستان لە ئیستادا ئایا ئابوری کوردستان لە پاشەکشەدایە یان لەگەشەدایە".
وەڵامەکەی زۆر بەسانایی، ئابوری کوردستان لە وەستان و پاشەکشەیەکی گەورەدایە کامانەن ئەو ئابوریناسانەی بە بەڕێزتیان وتوە باج زیاد بکە

 

ئەو پەرلەمانتارە لەوەڵامی پرسیارەکەی خۆیدا دەڵێت، "وەڵامەکەی زۆر بەسانایی، ئابوری کوردستان لە وەستان و پاشەکشەیەکی گەورەدایە کامانەن ئەو ئابوریناسانەی بە بەڕێزتیان وتوە باج زیاد بکە، بۆ زیادکردنی داهات چونکە زیادکردنی باج لەکاتی پاشەکشەی ئابوریدا ئابوری دەکوژێت و لە ناوی دەبات".

حەوتی ئەم مانگە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرنامەی 100 رۆژی سەرەتای دەستبەکاربونی حکومەتەکەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، زیاتر به‌دواداچون بۆ خه‌رجیه‌ گشتیه‌كان دەکەن و "پڕۆسه‌یه‌كی شه‌فافیان له‌داهاتی سامانه‌ سروشتیه‌كان ده‌ستپێكردوه‌".

بارزانی رونیکردەوە، "ئێستا توانیومانە داهاتی ناوخۆمان زیاد بکەین، کاردەکەین بۆ ئەوەی تاکۆتایی ئەمساڵ داهاتی ناوخۆ بەڕێژەی 50% زیاد بکەین ئەوەش لەڕێگەی ڕێکخستنەوەودانانی سیستەمێکی هاوسەنگی باج".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP