باڵیۆزخانەی ئەمریکا داواکاری بۆ پڕۆگرامی خوێندکارانی سەرکردە وەردەگرێت

- 12/14/2019 11:42:00 AM 1914 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا داواکاری بۆ بەرنامەی ئەمریکی ناسراو بە مێپی (MEPI) بۆ ساڵی 2020 بۆ پڕۆگرامی خوێندکارانی سەرکردە لە ئەمریکا وەردەگرێت.
لە ئێستادا باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا داواکاری بۆ بەرنامەی ئەمریکی ناسراو بە مێپی (MEPI) بۆ ساڵی 2020 بۆ پڕۆگرامی خوێندکارانی سەرکردە وەردەگرێت

 

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە، "لە ئێستادا باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا داواکاری بۆ بەرنامەی ئەمریکی ناسراو بە مێپی (MEPI) بۆ ساڵی 2020 بۆ پڕۆگرامی خوێندکارانی سەرکردە وەردەگرێت و دوا وادە بۆ پێشکەشکردنی داواکاریەکان 17ی مانگی 12ی 2019یە". 

باسی لەوەشکردوە، مێپی بۆ خوێندکارانی سەرکردە پڕۆگرامێکی چڕوپڕە و دەرفەت بۆ خوێندکارانی زانکۆ و دەرچووانی زانکۆ دەڕەخسێنێت تا سەردانی ئەمریکا بکەن، بۆ ماوەی پێنج هەفتە لەوێ بمێننەوە بۆ ئاشنابوون بە ئەمریکا.
بۆ ساڵی 2020 پڕۆگرامە لە 24 ی مانگی (حوزەیران/شەش) دەستپێدەکات،  تا 29ی مانگی (تەموز/ 7) دەخایەنێت

 

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ئەوەش خستوەتەڕو، بۆ ساڵی 2020 پڕۆگرامە لە 24 ی مانگی (حوزەیران/شەش) دەستپێدەکات،  تا 29ی مانگی (تەموز/ 7) دەخایەنێت.

کونسوڵخانەکە داوا لەو کەسانە دەکات کە خوازیاری پێشکەشکردنی داوان لە رێگەی ئەم لینەکەوە داوا پێشکەش بکەن.

نیشانەکردن :

#ئه‌مه‌ریكا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP