ترەمپ بۆ لیژنەی دادوەری کۆنگرێس: هەرچیەکم بوێت دەیکەم

- 12/13/2019 11:42:00 PM 9176 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

چەند کاتژمیرێک دوای بڕیاری دەنگدان لەسەر سزادانی ترەمپ لەلایەن لیژنەی دادوەری نوێنەرانی ئەمریکا،  ترەمپ هێرشی کردە سەر لیژنەکە و وتی" هەرچیەکم بوێت دەیکەم".

لەدوای کۆبونەوەی لەگەڵ ماریۆ ئەبدۆ بینیتێز، دۆناڵد ترەمپ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی ئەو هەنگاوەی دیموکراتەکانی بە "کەمکردنەوەی بەهای" لێپێچینەوەکەی ناوبرد و وتیشی" شتیکی سامناکە لێپێچینەوە وەک ئامرازێک بەکار بهێنرێت لە هەر حەڵاتەێکی لەناوکاودا کەبیانەوێت".
 هەرچیەکم بوێت دەیکەم

 

ترەمپ بە جەختکردنەوە لەوەی کە هیچ شتێکی نەکردوە هەڵە بێت، لە کۆنفراسە رۆژنامەوانیەکەدا وتی" هەرچیەکم بوێت دەیکەم".

ئەمرۆ  لیژنەی دادوەری ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەنگی خۆی دەخاتە پاڵ دەنگی ئەندامانی کۆنگرێس بۆ دەنگدان دژی ترەمپ و سزادانی بەتۆمەتی  بەدبەکارهێنانی دەسەڵاتەکانی و درواستکردنی ئاستەنگ بۆ کۆنگرێس، بڕیاری سزادانەکەش بۆ دەنگدان دەخاتە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران.

بە پەسەندکردنی دو برگەی یاسای دژی ترەمپ، لیژنەی دادوەری ئەنجومەنەکە کە بە سەرەکیترین لیژنەی نوێنەرانی کۆنگرێس دادەنرێت، ئەمرۆ هەینی بریاری سزادانی سەرۆکی ئەو ولاتەی بۆ دەنگدان رەوانەی نوێنەرایەتی گشتی ئەنجومەنەکە کرد.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP