بەپەلە

جەزائیر؛ هەزاران خۆپیشاندەر دژی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ رژانە سەر شەقامەکان

- 12/13/2019 9:56:00 PM 3179 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دوێنێ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە جەزائیر بەڕێوەچو بە زۆرینەی دەنگ و بە رێژەی 58.15٪ عەبدولمەجید تبون توانی سەركەوتن بۆ سەرۆكایەتی جەزائیر بەدەستبهێنێت، ئێوارەی ئەمرۆ هەزارەها کەس لە پایتەختی ئەو وڵاتە دژی هەڵبژاردنی ناوبراو رژانە سەر شەقامەکان.
ە رێژەی 58.15٪ عەبدولمەجید تبون توانیویەتی سەركەوتن بۆ سەرۆكایەتی جەزائیر بەدەستبهێنێت

 


دوای تێپەڕبونی هەشت مانگ بەسەر دەستلەکارکێشانەوەی عەبدولعەزیزی بوتەفلیقەی سەرۆکی پێشوی جەزائیر، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە جەزائیر بەڕێوەچو بە زۆرینەی دەنگ و بە رێژەی 58.15٪ عەبدولمەجید تبون توانیویەتی سەركەوتن بۆ سەرۆكایەتی جەزائیر بەدەستبهێنێت.
خۆیشاندەران لە دروشمەکانیاندا بە دز و شوێنگرەوەی بەوتەفلیقە ناوی دەبەن

 


هەڵبژاردنی تەبون نارەزاتەتی بەدوای خۆیدا هێناوە، بەو پێیەی ناوبراو بە کەسێکی نزیک لە بوتەفلیقە ناودەبرێت، خۆیشاندەران لە دروشمەکانیاندا بە "دز و شوێنگرەوەی بەوتەفلیقە" ناوی دەبەن.
دەیەوێت كاربكات و هەوڵبدات بۆ یەكبون و بەرژەوەندی وڵاتەكەی

 

یەكەمین لێدوانیدا وەك سەرۆكی نوێی جەزائیر، عەبدولمەجید تبون لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەنیدا ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند "دەیەوێت كاربكات و هەوڵبدات بۆ یەكبون و بەرژەوەندی وڵاتەكەی" وتیشی، خۆپیشاندانی گەل، وڵاتی خستەوە سەر رێگەی دروستی خۆی.

عەبدولمەجید تبون، کە لە خولەکانی پیشوتردا سەرۆكوەزیرانی  جەزائیر بوە، بە بەدەستهێنانی چوار ملیۆن و 945 دەنگ بە رێژەی لەسەدا 58.15 زۆرینەی دەنگەكانی بەدەستهێنا، لەكاتێكدا عەبدولقادر بن قرینە بە رێژەی لەسەدا 17.38 بە پلەی دوەمی ئەو هەڵبژاردنە لەدوای تبون-ەوە هات.

پاش خۆپیشاندانە جەماوەرییەكانی جەزائیر، لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەردەوامە و هەشت مانگ لەمەوبەر بەهۆی ئەو خۆپیشاندانانەوە عەبدولعەزیز بوتەفلیقەی سەرۆكی پێشوی جەزائیر دەستی لەكاركێشایەوە، دواتریش ئامادەكارییەكان بۆ هەلبژاردنی سەرۆكی نوێ ئەنجامدرا و بە بردنەوەی تبون كۆتاییهات.


نیشانەکردن :

#جەزائیر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP