بەپەلە

مەزڵوم كۆبانی پیرۆزبایی لە جۆنسن دەكات و داوادەكات كارە هاوبەشەكانیان بەردەوامبێت

- 12/13/2019 9:37:00 PM 5049 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات بەبۆنەی بردنەوەی لە هەڵبژاردنەكانی بریتانیا پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرۆك وەزیرانی بریتانیا كرد و بانگهێشتی كرد بۆ تەواوكردنی كارە هاوبەشەكانیان پێكەوە.

جەنەراڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە تویتەر و لە رێگەی هەژماری تایبەتی خۆیەوە پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی بۆریس جۆنسن، سەرۆك وەزیرانی هەڵبژیردراوی بریتانیا كرد، لە تویتەكەشیدا نوسیویەتی "هیوادارم پەیوەندییەكانمان بەهێزتربكەین".

لە تویتەكەی مەزڵوم عەبدی، ناسراو بە مەزڵوم كۆبانی-دا هاتوە "پیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەی بۆریس جۆنسن، سەرۆك وەزیرانی بریتانیا دەكەم بەبۆنەی ئەو بردنەوە گەورەیەی لە هەڵبژاردنەكانی بریتانیا بەدەستیهێنا، هیوادارین پەیوەندییەكانی هەسەدە لەگەڵ شانشینی یەكگرتوی بریتانیا بەهێزتربێت".


كۆبانی نوسویشیەتی "خواستمانە هەماهەنگی و كارە هاوبەشەكانمان پەرەپێبدەین لە سوریا، تا پێكەوە دژ بە داعش بجەنگین و كۆتاییی پێ بهێنین، دەستكەوتەكانمان بپارێزین و چارەسەری دێمۆكراسی و كۆتا بۆ ئاڵۆزی و قەیرانەكان بدۆزینەوە، تا ئاوارەكان بە ئارامی بگەڕێنەوە لانەی خۆیان".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP