سەرۆکی نوێی جەزائیر: گەنجان دەخەینە ناو کایەکانی بەڕێوەبردن و سیاسەت و ئابوری

- 12/13/2019 9:19:00 PM 1631 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆكی نوێی جەزائیر جەختیكردەوە خۆی ئامادەدەكات بۆ دانوستانێكی جددی لەپێناو بەرژەوەندی گەلەكەیدا و رایگەیاند، گەنجان لەناو كایەكانی بەڕێوەبردندا بەشداریپێدەكات.

خۆپیشاندانی گەل، وڵاتی خستەوە سەر رێگەی دروستی خۆی

لە یەكەمین لێدوانیدا وەك سەرۆكی نوێی جەزائیر، عەبدولمەجید تبون لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەنیدا ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند "دەیەوێت كاربكات و هەوڵبدات بۆ یەكبون و بەرژەوەندی وڵاتەكەی" وتیشی، خۆپیشاندانی گەل، وڵاتی خستەوە سەر رێگەی دروستی خۆی.

بۆ هەماهەنگی و بەشدرایكردنی گەنجان لە سیاسەت و ئابوری وڵاتدا

تبون ئاماژەی بەوەشكرد "خواستیەتی لەژێر رۆشنایی هەڵبژاردنەكاندا كۆمارێكی نوێ لە جەزائیر بنیادبنێت و رونیكردەوە كاردەكات بۆ هەماهەنگی و بەشدرایكردنی گەنجان لە سیاسەت و ئابوری وڵاتدا".

لە وتەكانیدا تبون راشیگەیاند "ئەوەی بۆ جەزائیر جێی شانازیە، نەڕژانی دڵۆپێك خوێنە لە خۆپیشاندانەكاندا، سەرەڕای هەبونی پلان بۆ گێرەشێوێنی".

لە وتەیەكیشدا بۆ بازرگانانی وڵاتەكەی وتی "دڵنیام هەندێكیان زۆر بەڕێزن و ئامادەكاری بۆ جەزائیرێكی نوی دەكەن، هەماهەنگیشن لە بنیادنانەوەیدا سەرلەنوێ".


نیشانەکردن :

#جیهان #جەزائیر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP