دۆزینەوەی 12 جۆر ڕوەکی نوێ خراوەتەڕو
پەرتوکی "ڕێبەری ڕوەکی شاخی قەرەداغ" بڵاوکرایەوە

- 12/13/2019 9:12:00 PM 3508 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پەرتوکی ڕێبەری ڕوەکی شاخی قەرەداغ بڵاوکرایەوە، کە تیایدا لێکۆڵینەوەیەکی چڕوپڕو ورد کراوە بۆ سەرجەم ڕوەکە سروشتیەکانی ناوچەکە.

ئەم پەرتوکە بەرهەمی سێ ساڵ کاری مەیدانی سەرباخ ساڵح خانمی یەکەمی عێراق و سامان عەبدولرەحمان ئەحمەدە، لەنێوان ڵ(2015-2018) لە شاخی قەرەداغ کە یەکێک بوە لە پڕۆژەکانی دامەزراوەی ڕوەکی کوردستان.

هەمو ئەو نمونە ڕوەکیانەی کە کۆکرانەوە لە ماوەی توێژینەوەکەدا، کاری ناساندنیان بۆ کراوە وە پۆلێن کراون و ژمارەی لەسەر دانراوە وە هەڵگیراون لە پوشگەی نێودەوڵەتی دامەزراوەی ڕوەکی کوردستان (KBFH).

لەم پڕۆژەیەدا نزیکەی 8 هەزار و 250 نمونەی ڕوەکی کۆکراونەتەوە لە 200 ناوچەی جیاواز لە ماوەی 65 سەردانی مەیدانی بۆ ناوچەکە، نزیکەی 965 جۆر پۆلێنکراون و لەم ژمارەیە 12  جۆریان  لەڕوی زانستیەوە نوێن.

دامەزراوەی روەکی کوردستان، رێکخراوێکی ناحکومیە کار دەکات بۆ لێکۆڵینەوە و پاراستنی روەکی خۆماڵی کوردستان و ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی لەو بوارەدا لەناوخۆ و دەرەوەی کوردستان

نیشانەکردن :

#خانمی یەکەمی عێراق

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP