خەندان زانیاری نوێ لەبارەی موچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی ھەرێمەوە بڵاودەکاتەوە

- 12/13/2019 8:54:00 PM 139053 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەری بانكی ناوەندیی عێراق ئەمڕۆ هەینی ئاشکرایكرد، بەغدا موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی زوتر لەمانگەکانی پێشوتر ناردوە.

حکومەتی عێراق  بڕیاری ڕەزامەندی خەرجکردنی موچەی فەرمانبەرانی کوردستانی ناردوە

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی تایبەت بەخەندان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی  بانکی ناوەندیی عێراق لەھەولێر، حکومەتی عێراق  بڕیاری ڕەزامەندی خەرجکردنی موچەی فەرمانبەرانی کوردستانی بۆ بەڕێوەبەرایەتیەکەیان ناردوە.

بەهۆی نزیکبونەوەی جەژنەکانی کریسمز و سەری ساڵ موچەی فەرمانبەران زوتر نێردراوە

 

ئەو سەرچاوەیە بۆ خەندان ڕاشیگەیاند "بەهۆی نزیکبونەوەی جەژنەکانی کریسمز و سەری ساڵ، ئەم مانگە بڕیاڕی خەرجکردنی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان زوتر لەوادەی مانگەکانی ڕابردو نێردراوە".

ئەو سەرچاوەیە وتیشی، لەئێستادا  بەڕێوەبەرایەتیەکەی ئەوان ئەو بڕە پارەیەی تایبەت بەموچەی فەرمانبەرانی ھەرێمیان بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ناردوە.


نیشانەکردن :

#موچە

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP