گەنجانی تەحریر داوای هاودەنگی لە گەنجانی كوردستان دەكەن

- 12/13/2019 8:37:00 PM 16959 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لە بانگهێشتنامەیەكدا، گەنجانی مەیدانی تەحریر لە بەغدا داوا لە گەنجانی كوردستان دەكەن دژ بە گەندەڵی هەماهەنگییان بكەن و دەنگیان بخەنە پاڵ یەكدی.

دەنگی خوێندكاران و گەنجان لە مەیدانی تەحریرەوە بانگهێشتنامەیەكیان ئاراستەی گەنجانی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان كردوە و تێیدا داواكارن بە كرداریی هەماهەنگی خۆپیشاندانە بەرفراوانەكانی عێراق بن.

 گەنجانی مەیدانی تەحریر داواتان لێدەكەن هەندێكتان بێن و ئامادەییتان هەبێت لە خۆپیشاندانەكاندا

لە بانگهێشتنامەكەی گەنجانی خۆپیشاندەردا هاتوە "گەنجانی پارێزگا ئازیزەكانی دهۆك، هەولێر، سلێمانی، گەنجانی مەیدانی تەحریر داواتان لێدەكەن هەندێكتان بێن و ئامادەییتان هەبێت لە خۆپیشاندانەكاندا، چونكە ئەوە شۆڕشی هەمو گەلی عێراقە و دژ بە ستەم و گەندەڵیە".

هەماهەنگیی خۆپیشاندانەكانمان بكەن تا شۆڕشەكەمان كاریگەرتربێت و پێكەوە نیشتیمان بگێڕینەوە

لە درێژەی بانگهێشتنامەكەدا گەنجانی مەیدانەكانی خۆپیشاندان ئاماژەیان بەوەكردوە "لەو روانگەیەوە و بێگومان ئێوە مەیلتان بۆ عێراق هەیە، بۆیە بانگهێشتتان دەكەین هەماهەنگیی خۆپیشاندانەكانمان بكەن تا شۆڕشەكەمان كاریگەرتربێت و پێكەوە نیشتیمان بگێڕینەوە و هەموان تێیدا بە ئاشتی و ئارامی بژین".

لە كۆتاییشدا نوسراوە "سەركەوتن بۆ گەلی عێراق لە باكورەوە تا باشور، درود بۆ گیانی شەهیدان".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP