بەپەلە

کەرکوک؛ كۆنسێرتێكی هونەریی بۆ چوار هونەرمەندی كورد ئەنجامدرا

- 12/13/2019 8:33:00 PM 1581 جار خوێندراوەتەوە

خەندان - نیگار عومەر 

لەژێر ناوی "هەینیەك لەنسیی میوزیك و گۆرانی"، لە شاری كەركوك كۆنسێرتێكی هونەریی بۆ چوار هونەرمەندی كورد ئەنجامدرا.

كۆنسێرتەكە تایبەت بوە بە هونەرمەندانی شاری كەركوك

بەڕێوبەرایەتی ڕۆشنبیری هونەریی کەرکوک بەهاوکاری  وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان و بەڕێوبەرایەتی گشتی  رۆشنبیری و هونەری سلێمانی، هەستا بەسازدانی کۆنسێرتێکی هونەری  لەژێر ناوی "هەینیەک لەنسیی میوزیک و گۆرانیدا" بۆ هونەرمەندانی شاری کەرکوک.

پێنج هونەرمەندی كورد بەشداریان لەو كۆنسێرتەدا كردوە

سیروان بێلانە ، بەرێوەبەری ڕۆشنبیری هونەری کەرکوک لەوبارەیەوە بەخەندان-ی راگەیاند "ئەم کۆنسێرتە لە ژێرناوی هەینیەک لەنسیی میوزیک و گۆرانیدا لە سەنتەری ڕۆشنبیری کەرکوک بەڕێوەچو بە بەشداری  پێنج هونەرمەند ئەوانیش (حەسەن غەریب ، خەندە کەرکوکی ،داود جێژوانی، پێشەوا ڕەمەزان،  ئیدریس تاقانە) لەم کۆنسێرتەدا بەشداربون". 

ئەوەشی ڕونکردەوە " ئامانج لەم کۆنسێرتە برەودانە بەهونەری کوردی لەشاری کەرکوک و هێورکردنەوەی دڵی دانیشتوانی شارەکە چونکە لەژیانێکی جەنجاڵی و پڕ لە کێشمەکێشدا دەژین، بۆیە ئەنجامدانی ئەم جۆرە کۆنسێرتانە بە پێویست دەزانم".


نیشانەکردن :

#كەركوك

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP