کوەیت: پێدەچیت دانوستانی دوەم لەنێوان ئەمریکا و ئێراندا ئەنجامبدرێت

- 12/13/2019 1:48:00 PM 1561 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

نوێنەری هەمیشەیی کوەیت لە نەتەوەیە یەکگرتوەکان رایگەیاند، ئاماژەی ئەرێنی هەن بۆ دەستپێکردنی دانوستانی دوەم لەنێوان ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و ئێران.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی روسیا تودەی، ئەمڕۆ هەینی  مەنسور ئەلعوتەیبی نوێنەری هەمیشەیی کوەیت لەنەتەوە یەکگرتوەکان لەچاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ئاماژەی بەوەکردوە ئاماژەی ئەرێنی باش هەیە بۆ دەستپێکردنی دوەم دانوستانی نێوان ئەمریکا و ئێران.

ئەوان ئیران وەک دراوسێیەک دەبینن و نایانەویت هەمو دەرگاکانی لەسەر دابخرێت

هەرچەندە ئاماژەی بەو لایەنە نەکردوە کە بەنیازە نێوانگیری بکات و دانوستانەکە چۆن و لەکوێ دەبێت، بەڵام نوێنەری هەمیشەیی کوەیت لەنەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاندوە، ئەوان ئیران وەک دراوسێیەک دەبینن و نایانەویت هەمو دەرگاکانی لەسەر دابخرێت.

  دەیانەوێت کێشەکانی ئەو وڵاتە وەک دراوسێیەکی مسوڵمان چارەسەربکرێت

راشیگەیاند، ئەوان بەهیچ جۆرێک لەگەڵ سەپاندنی سزادا نین بەسەر کۆماری ئیسلامی ئێراندا، بەڵکو دەیانەوێت کێشەکانی ئەو وڵاتە وەک دراوسێیەکی مسوڵمان چارەسەربکرێت و لەبارەی چەکی ئەتۆمییەوە لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمرکیا بگەنە ئەنجام و ئەو رێککەوتنە نوێبکرێتەوە.

نوێنەرەکەی کوەیت ئاماژەی بەوەشکردوە، بۆ ئەوەی ئێران متمانەی زیاتر لای وڵاتانی دراوسێ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دروستبکات، پێویستە دڵنیایی بدات کە ناگەڕێتەوە بۆ پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی و هەوڵی بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی نادات، بەپێچەوانەوە پەراوێزدەخرێت و ئەوان نایانەوێت ئەوە روبدات.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP