روسیا: تورکیا لەژێر فشارێکی قبوڵنەکراوی ئەمریکادایە

- 12/13/2019 12:48:00 PM 9107 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، روسیا ئاگادارە کە ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا بەهۆی کڕینی سیستمی بەرگری موشەکی S-400 فشارێک دەخاتە سەر تورکیا کە قبوڵکراو نیە.
ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا بەهۆی کڕینی سیستمی بەرگری موشەکی S-400 فشارێک دەخاتە سەر تورکیا کە قبوڵکراو نیە

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی روسیا تودەی، ئەمڕۆ هەینی، وتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاندوە، دەزانن کە ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا بەهۆی کڕینی سیستمی بەرگری موشەکی S-400 فشارێک دەخاتە سەر تورکیا کە قبوڵکراو نیە.
ئەو وڵاتە فشارێکی زۆری لەژمارەیەک وڵاتی دیکە کردوە  کە پەیوەندی بەروسیاوە هەیە و ئەوەش جێگای قبوڵکردن نیە

وەزارەتی دەرەوەی روسیا، جەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە کە فشارەکانی ئەمریکا تەنها بەهۆی کڕینی سیستمی بەرگری موشەکی S-400 نییە لەلایەن تورکیاوە، بەڵکو ئەو وڵاتە فشارێکی زۆری لەژمارەیەک وڵاتی دیکە کردوە  کە پەیوەندی بەروسیاوە هەیە و ئەوەش جێگای قبوڵکردن نیە.

راشیگەیاند، سیاسەتی سەپاندنی سزا و چاوسورکردنەوە لەسیستمی ئەمڕۆی بەهێزکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا قبوڵنەکراوە و ئەو سیاسەتە زیان بەئەمریکا دەگەیەنێت. 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP