بەپەلە

یەکێتی ئەوروپا رێککەوتنی نێوان تورکیا و لیبیا لەبارەی سنورە ئاورییەکانی نێوانیان رەتدەکاتەوە

- 12/13/2019 11:44:00 AM 2594 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

یەکێتی ئەوروپا رێککەوتنی نێوان تورکیا و لیبیای لەبارەی دیاریکردنی سنورە ئاوییەکانی نێوانیان لەدەریای سپی ناوەڕاست رەتکردەوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی سپوتنیک، یەکێتی ئەوروپا لەراگەیەندراوێکدا یاداشتی لێکتێگەشتنی نێوان لیبیا و تورکیای لەبارەی سنورە ئاوییەکانی نێوانیان لەدەریای سپی ناوەڕاست رەتکردوە و رایگەیاند، ئەوان دان بەرو رێککەوتنەدا نانێن لەبەرئەوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێلدەکات.
ئەو رێککەوتنە پێشێلکردنی مافی دەوڵەتی سێیمی تێدایە و لەگەڵ یاسای نێودەوڵەتی دەریاکان یەکناگرێتەوە

یەکێتی ئەوروپا ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو رێککەوتنە پێشێلکردنی مافی دەوڵەتی سێیمی تێدایە و لەگەڵ یاسای نێودەوڵەتی دەریاکان یەکناگرێتەوە. 

هاوکات، یەکێتی ئەوروپا هاوسۆزی خۆی بۆ هەریەک لە وڵاتانی قوبروس و یۆنان دوپاتکردەوە و رایگەیاند رێگە بەپێشێلکردنی سەروەری خاکی وڵاتەکانیان نادەن.
جەخت لەسەر راگەیەنراوەکەی رۆژی 17 و 18-ی ئۆکتۆبەری رابردو دەکاتەوە

لەراگەیەنراوەکەی یەکێتی ئەوروپادا هاتوە، " ئەنجومەنی ئەوروپا رێککەوتنەکانی پێشوتری تورکیا لە 22-ی ئایار و 20-ی حوزەیران وەبیر ئەو وڵاتە دەخاتەوە و جەخت لەسەر راگەیەنراوەکەی رۆژی 17 و 18-ی ئۆکتۆبەری رابردو دەکاتەوە کە تێیدا جەختیان لەسەر ئەوە کردبوەوە چالاکییەکانی تورکیا بۆ دەرهێنانی نەوت و گاز لەناوچەی تایبەتمەندی ئابوری قوبروس نا یاساییە و هەمو جۆرە رێککەوتنێک لەوبارەیەوە رەتدەکەنەوە.

رۆژی 27-ی مانگی رابردو، هەریەک لەتورکیا و حکومەتی دانپیانراوی نێودەوڵەتی لیبیا یاداشتێکی لێکتێگەشتنیان بۆ دیاریکردنی سنورە ئاوییەکانی نێوانیان  لەدەریای سپی ناوەڕاست واژۆکرد.
 

نیشانەکردن :

#یەکێتی ئەوروپا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP