لە پەرلەمانی عێراق کورسیەکی کۆتا دەدرێتە خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان

- 12/13/2019 11:38:00 AM 1500 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- نیگار عومەر 

دوای ئەوەی ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی عێراق داوایان لە سەرۆكایەتی پەرلەمان كرد لەرێگەی لیژنەی یاساییەوە كورسیەكی كۆتا بدرێتە خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان، دوێنێ لیژنەی یاسایی بڕیارەكەی پەسەندكرد.

یوسرا ڕەجەب، ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەخەندان- ی ڕاگەیاند،"دوای كۆكردنەوەی رەزامەندی 75 پەرلەمانتاری عێراق بۆ پێدانی كوردسیەكی كۆتا بە خاوەن پێداویستی تایبەت، سەرەنجام دوێنێ لیژنە یاسایی بە داوكاری ئەو پەرلەمانتارانە رازی بو داواكارییەكەی پەسەندكرد"

وتیشی،"خاوەن پێداویستی تایبەت لە کۆمەڵگەی عێراقی پشتگوێ خراون، پێویستە سەرجەم گیروگرفتەكانیان چارەسەربكرێت"

ئاماژەی بەوەشکرد،" لە عێراقدا چوار ملیۆن خاوەن پێداویستی تایبەت هەیه، لەهەرێمی کوردستاندا زیاتر لە 108 هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت هەیە، هەوڵ دەدەین لە رێگەی پرۆژەیەكەوە ئەو داواكارییە پێشكەشی پەرلەمانی كوردستان بكرێت تاكو كورسی كۆتا بدرێتە خاوەن پێداویستیە تایبەتەكانیش"
 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP