وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق دو هه‌زار كه‌س له‌ به‌سرە داده‌مه‌زرێنێت

- 12/12/2019 11:52:00 PM 1204 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دامه‌زراندنی دو هه‌زار پله‌ی وه‌زیفی بۆ به‌نده‌ری به‌سرە ده‌ربڕی، پارێزگاری ئه‌و شاره‌ش ورده‌كاری دامه‌زراندنه‌كه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌.

ئه‌سعه‌د عیدانی، پارێزگاری به‌سرە لە راگەیەندراوێکدا رایگه‌یاندوه‌، له‌ په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وت، پێی ڕاگه‌یاندراوه‌ كه‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ دو هه‌زار پله‌ی وه‌زیفی بۆ پارێزگاكه‌ ته‌رخانكردوه‌، به‌ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی بێكاری و زیادكردنی هه‌لی كار لە پارێزگاکە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، 600 پله‌ی وه‌زیفی بۆ كۆمپانیای نه‌وتی به‌سرە، 500 پله‌ی وه‌زیفی بۆ كۆمپانیای دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتیه‌كان، 200 پله‌شی بۆ كۆمپانیای بۆری نه‌وتی، 150 پله‌ی بۆ كۆمپانیای به‌ه‌رهه‌مهێنانی غاز تەرخانکراون.

پارێزگاری به‌سرە باسی لەوەشکردوە، هەروەها 150 پله‌ی دیكه‌ش بۆ كۆمپانیای مه‌سافی باشور، 150 پله‌ش بۆ كۆمپانیای هه‌ڵكه‌ندن، 150 پله‌ش بۆ كۆمپانیای پرۆژه‌كانی نه‌وت، 100 پله‌ش بۆ كۆمپانیای غازی باشور تەرخانکراون.

ئەو بڕیارە لەکاتێکدایە لە 25ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵدا بە هەزاران خۆپیشاندەرەی بەغدا و شارەکانی ناوەڕاست و خواری عێراق رژاونەتە سەرشەقامەکان و داوای زیادکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان  و گۆڕینی سیستمی حکومڕانی دەکەن.

لەماوەی بەڕێوەچونی خۆپیشاندانەکاندا، خۆپیشاندەرانی پارێزگای بەسرە لەبەردەم کێڵگەی نەوتی مەجنون، ئیدارەی بەندەرەکان و دەروازەی ئوم قەسر کۆدەبنەوە و مانگرتن رادەگەیەنن و رێگاکان دادەخەن.

نیشانەکردن :

#عێراق

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP