یەکێتی زانایانی ئاینی کوردستان پەیامێکی لەبارەی چاکسازی و هەوڵی نەهێشتنی گەندەڵی بڵاوکردەوە

- 12/12/2019 11:35:00 PM 3831 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند، لە پرسی چاکسازی و روبەڕوبونەوەی گەندەڵیدا وێڕای پشتگیری تەواو بۆ هەنگاوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پێویستی دەزانن کە بە سەرجەم هاوڵاتیانی کوردستان رابگەیەنن، کە "شەریعەتی پیرۆزی ئیسلام بە هەمو شێوەیەک دژی هەمو جۆرە گەندەڵی و فەسادێکە".
شەریعەتی پیرۆزی ئیسلام بە هەمو شێوەیەک دژی هەمو جۆرە گەندەڵی و فەسادێکە لە کۆمەڵگادا

 

یەکێتی زانایانی ئاینی کوردستان پەیامێکی لەبارەی چاکسازی و هەوڵی نەهێشتنی گەندەڵی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "لە پرسی چاکسازی و روبەڕوبونەوەی گەندەڵیدا وێڕای پشتگیری تەواومان بۆ هەنگاوە پراکتیکیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەڵمەتی دژی گەندەڵیدا، بە پێویستی دەزانین کە بە سەرجەم هاوڵاتیانی کوردستان رابگەیەنین، کە شەریعەتی پیرۆزی ئیسلام بە هەمو شێوەیەک دژی هەمو جۆرە گەندەڵی و فەسادێکە لە کۆمەڵگادا".

ئاماژەی بەوەشکردوە، "لەو پێناوەشدا غەشکردن و فێڵکردن و ساختەکاری و ماڵسپیکردنەوەو چەواشەکردن و بەرتیلدان و موچەی بندیوارو خانەنشینى نایاسایی و دزی و داگیرکاری لە موڵکی گشتی و سیمکردنى مەرعاو موڵکی دەوڵەت و ئیستیغلال(خراپ بەکارهێنان)ی پلەو پایەو پۆست و وەزیفەی قەدەغەو حەرام کردوە". 

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دوێنێ چوارشەممە پرۆژە یاسای چاکسازی لە موچە، خانەنشینی و دەرماڵە پەسندکرد و ئەمڕۆش پڕۆژەکە رەوانەی پەرلەمانی کوردستان کرا.
داوا لە دیوانی چاودێری و دەستەى دەستپاكى دەكەین بێ خاترانەو چاوپۆشی کردن لەهیچ کەس و لایەنێک بەکاری پێویست هەڵبستن و گەندەڵی نەهێڵن

 

یەکێتی زانایانی ئاینی کوردستان باسی لەوەشکردوە، "داوا لە دیوانی چاودێری و دەستەى دەستپاكى دەكەین بێ خاترانەو چاوپۆشی کردن لەهیچ کەس و لایەنێک بەکاری پێویست هەڵبستن و گەندەڵی نەهێڵن، ئەرکی حکومەتیشە رێکاری یاسایی بگرێتە بەڕو لەهەمان کاتیش ئەرکە لە داهات و پڕۆژەو خەرجی و وەبەرهێنان و گرێبەستەکان شەفافتر بێت".
ئەو هەنگاوە ئامانجێکی نیشتمانی و ئەرکێکی ئایینی و نەتەوەیی گرنگە، بۆیە پشتگیری تەواوی هەنگاوە چاکسازیەکان دەبین

 

رونیشیکردوەتەوە، "ئەو هەنگاوە ئامانجێکی نیشتمانی و ئەرکێکی ئایینی و نەتەوەیی گرنگە، بۆیە پشتگیری تەواوی هەنگاوە چاکسازیەکان دەبین، داواش لە پەرلەمانی کوردستان و دەزگا مەعنی و ئیداریەکان و لایەنە سیاسیەكان و تەواوی هاوڵاتیان دەکەین هاوکارو پشتیوان بن".

نیشانەکردن :

#حکومەتی هەرێم

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP