تورکیا رەخنە لە هەنگاوەکانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا دەگرێت

- 12/12/2019 10:51:00 PM 30589 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی سه‌رۆكایتی كۆماری توركیا رەخنە لە هەنگاوەکانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا دەگرێت  بۆ بەجینۆساید ناساندنی ئەرمەنەکان و رایدەگەیەنێت، هیچ جۆرە هەڕه‌شە و سزایەک نابێتە ئەوەی دەستبەرداری پەیوەندیەکانیان ببن.

ئاژانسە هەواڵییەكانی جیهان ئەمشەو بڵاویانكردەوە، لە بڕیارێكی مێژوییدا و سەرەڕای بەرهەڵستییەكانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەت یەكگرتوەكانی ئەمریكا و وڵاتی توركیا، كۆنگرێسی ئەمریکا بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریدا كۆمەڵكوژی ئەرمەنەكان كە لە لایەن دەوڵەتی عوسمانییەوە ئەنجامدرا، بە جینۆساید بناسێنێت.
هه‌نگاوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا داهاتوی په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گڵ واشنتۆن ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌

 

لەوەڵامدا فه‌خره‌دین ئاڵتون، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی سه‌رۆكایتی كۆماری توركیا لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "هه‌نگاوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا داهاتوی په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گڵ واشنتۆن ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌".
هیچ جۆره‌ هه‌ڕه‌شه‌و سزادانێك نابێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانمان بین

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "هیچ جۆره‌ هه‌ڕه‌شه‌و سزادانێك نابێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانمان بین".
لە 24ی نیسانی 1915 دا دەوڵەتى عوسمانى دەستیکردوە بە کۆمەڵکوژکردنى گەلانى ئەرمەنی، کلد و ئاشور و ئێزدی

 

بەپێی سەرچاوە مێژوییەکان، لە 24ی نیسانی 1915 دا دەوڵەتى عوسمانى دەستیکردوە بە کۆمەڵکوژکردنى گەلانى ئەرمەنی، کلد و ئاشور و ئێزدی، لەو پاکتاوکارییە گەورەیەی دژ بە مرۆڤایەتیدا زیاتر لە ملیۆنێک و 500 هەزار مرۆڤ کۆمەڵکوژکرا.
چەندین دەیەیە، توركیا لەشكرێكی لە لۆبییەكانی رەوانەی ویلایەتە یەكگرتوەكان و وڵاتانی ئەوروپی ئەندام لە هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی (ناتۆ) كردو

 

چەندین دەیەیە، توركیا لەشكرێكی لە لۆبییەكانی رەوانەی ویلایەتە یەكگرتوەكان و وڵاتانی ئەوروپی ئەندام لە هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی (ناتۆ) كردوە، بە مەبەستی رێگریكردن لە بە جینۆسیاد ناساندنی كۆمەڵكوژی ئەرمەنەكان، بەڵام ئەو هەوڵانە سەرەتا لە فڕەنسا و ئێستاش لە ئەمریكا سەركەوتو نەبون.

نیشانەکردن :

#ئه‌مه‌ریكا #تورکیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP